هیومه‌ن رایتس وۆچ: سوپای عێراق تۆپی قورس دژ به هاووڵاتیانی فه‌لوجه به‌كارهێناوه
رێكخراوی هیومه‌ن رایچ وۆچ له راپۆرته‌كه‌یدا پشتی به چه‌ند كه‌سێكی شایه‌دحاڵ و دانیشتوانی شاره‌كه كردووه كه سوپای عێراق به چڕی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه‌ی بۆردومانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی بكات . روونیشیكرده‌وه كه به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی لایه ئه‌ویش پاشماوه‌ی ئه‌م تۆپه قورسانه‌یه كه له‌م شاره ته‌قیونه‌ته‌وه .
هه‌ر ئه‌م رێكخراوه كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه روونیكرده‌وه كه ریكخراوی داعش چه‌ندین پێشێلكاری دژ به مافی مرۆڤ ئه‌نجامداوه . پێشتریش لێژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی كه‌می ئاو‌و كه‌ل و په‌لی خۆراك بارودۆخی مرۆیی ئه‌م شاره زۆر خراپه .
