دوو هه‌وڵی تیرۆریستی له‌ موسڵ پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌

 دوو هه‌وڵی تیرۆریستی له‌ موسڵ پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان دوو هێرشی خۆكوژی كه‌ كرانه‌ سه‌ر دوو باره‌گای پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ رۆژئاوای شاری موسڵ پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ هێزێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌ینه‌وا توانی دوو هه‌وڵی تیرۆریستی كه‌ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو بوو دوو تاوه‌ری فه‌وجی فریاكه‌وتنی پۆلیسی كردبووه‌ ئامانج ، پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌ و وه‌ڵامیان بدرێته‌وه‌ و هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ بته‌قێنرێنه‌وه‌و دوو خۆكوژه‌كه‌ بكوژن .
Top