لە سەرتای مانگی شەش پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە

لە سەرتای مانگی شەش پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەگەری ئەوە ھەیە لە سەرتای مانگی شەش کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.



"مەھدی حاجی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کوردستانی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەگەری ئەوە ھەیە لە سەرتای مانگی شەش سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و تێیدا سەرجەم پەرلەمانتاران ئامادەی کۆبوونەوەکە بن و ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت دەبێت لەسەر ئامادە بوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئەنجام دانی ھەڵبژاردن و کێشەکان و ئەو سکاڵایانە دەکرێت.



مەهدی حاجی گوتی: ئەنجام دانی لەم جۆرە کۆبوونەوەیە کارێکی گرنگە بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ئاگادار بن لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردن و ئەنجامەکانی و لەئێستادا ھەر لایەنێک تێبینی خۆی نووسیەوە لەسەر کۆمیسیۆن تەنھا لە چاوەڕوانی ئەنجام دانی کۆبوونەوەکەداین.
Top