ده‌سته‌ی نه‌زاهه ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی له به‌رده‌م هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه داناوه بۆ پێشكه‌شكردنی برِوانامه‌كانیان
لێژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ینێ به مه‌به‌ستی رووبه‌رِووبوونه‌وه‌و له ناوبردنی گه‌نده‌ڵی له ته‌واوی دام وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت سێ لێژنه‌ی پێكهێناوه، باس له‌وه‌ش ده‌كات نووسراوێكیان ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و په‌رله‌مانتارن و پارێزگاكان كردووه به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی برِوانامه‌ی خوێندیان.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ها ئه‌عره‌جی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند لێژنه‌كه‌یان ماوه‌یه‌كه به جیدی كار ده‌كات بۆ له ناوبردن و رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌كه سێ لێژنه‌ی پێكهێناوه كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌ركێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و به پێی پسپۆرییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌رِێنن، روونیشی كرده‌وه له ماویه‌كی نزیكدا لێژنه‌كان راپۆرتی تیر‌و ته‌سه‌لی خۆیان پێشكه‌شی لێژنه‌ی نه‌زاهه ده‌كه‌ن، ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه‌ش له باره‌ی كه‌نده‌لییه‌كانی دام و ده‌زگاكان و ئه‌و كه‌س و به‌رپرسانه‌یشی تێوه‌گلاون به به‌ڵگه‌وه ده‌خه‌نه روو، گوتیشی مه‌رج نییه ئه‌و كه‌س و به‌رپرسانه‌ی ئێستا له فه‌رمانگه‌كانی میری فه‌رمانبه‌رن و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان بخرێته روو به‌ڵكو كارێكی دیكه‌ی لێژنه‌كه ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌و كه‌س و به‌رپرسانه‌شه كه پێشتر فه‌رمانبه‌ر بوونه‌و كاری گه‌نده‌ڵیان ئه‌نجام داوه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش لێژنه‌كان دوای ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كانیان له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو ته‌واوی ئه‌و پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵییانه و ناوی كه‌س و به‌رپرسه‌كانیش ئاشكرا ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نووسراوێكی فه‌رمیان ئاراسته‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و پارێزگاره‌كان كردوو به مه‌به‌ستی پیچشكه‌شكردنی برِوانامه‌ی خوێندنیان، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت برِوانامه‌كانیان له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا بگاته ده‌ستی لێژنه‌ی نه‌زاهه بۆ ئه‌وه‌ی ورد بینیان بۆ بكرێت، گوتیشی هه‌ر كه‌سێك له‌و ماوه‌یه‌دا برِوانامه‌كه‌ی نه‌گاته ده‌ستی نه‌زاهه ئه‌و كات ئه‌وان كه‌سه‌كه رووبه‌رِووی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌كه‌نه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گوتیشی له كاتی ئێستادا جه‌ماوه‌ری عێراقی رۆژانه له دژی گه‌نده‌ڵی ده‌رژێته سه‌ر شه‌قام و داوای كۆتایی پێهێنانی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی سیاسی و ئیداری ده‌كات، بۆیه پێویسته له ژێر رۆشنایی خواست و داواكاری خه‌ڵك لێژنه‌ی نه‌زاهه رۆڵی خۆی بگێرِێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو شیچوازێكی یاسایی ده‌گرێته به‌ر.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و دادوه‌ری دادگای عێراقی برِیار له سه‌ر ده‌ستگیركردنی هه‌ر به‌رپرسێكی عێراقی ده‌ده‌ن كه تێوه‌گلا بێت له گه‌نده‌ڵی و موڵك و سامانی میلله‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كارهێنابێت.
