ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بوودجه‌ی عێراق ده‌دات
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له سه‌ر پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی2011بدات.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" كۆمه‌ڵێك پێشنیاز له باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی2011 به ده‌ست لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشتووه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" لیژنه‌ی دارایی تاوتوێی ته‌واوی پێشنیازه‌كان ده‌كات به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندی پرۆژه یاساكه به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی به سه‌ر ئابووری وڵات هه‌بێت\"".
وتیشی\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌دا په‌ره‌لمانی عێراق ده‌نگ له سه‌ر پرۆژه یاساكه بدات و په‌سه‌ندی بكات، چونكه پێمانوایه دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه كاریگه‌ریی خراپی به سه‌ر ئابووری عێراق و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌و بوژاندنه‌وه‌ی وڵات و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات ده‌بێت\""."
