له دانیشتنی سبه‌ی، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بودجه‌ی هه‌مواركراوی ساڵی 2011 په‌سه‌ند ده‌كات
برِیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی 2011 په‌سه‌ند بكات، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌وڵێكی جیدی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له‌مباره‌یه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسمامه نوجێفی رایگه‌یاند سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ژماره 36 ی ئاسایی خۆی گرێده‌داو له دانیشتنه‌كه‌شدا به ته‌واوه‌تی یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2011 په‌سه‌ند ده‌كات، روونیشی كرده‌وه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رازی بووه به زیادكردنی چه‌ند برِگه‌یه‌كی تایبه‌ت به پسووله‌ی به شه خۆراكی مانگانه‌و پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی و ده‌رماڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان و زیادكردنی به‌شی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، گوتی له‌و زیادكردن و هه‌مواركردنانه‌دا رێژه‌ی 30% ی بودجه ته‌رخانكراوه بۆ وه‌به‌رهێنان و رێژه‌ی 70% ی دیكه‌ش ته‌رخانكراوه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن، گوتیشی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا برِیاریدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 4% ی بودجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت پاڵ به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به رێژه‌ی 100% ده‌ست بكات به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی كوتله سیاسیه‌كان ز به‌رپرسان و سه‌رۆكی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی برِیاردرا له دانیشتنی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه بودجه‌ی 2011 به ته‌واوی هه‌مواركردن و زیادكردن و كه‌مكردنه‌كانی په‌سه‌ند بكرێت، به شێوه‌یه‌ك له بودجه‌كه‌دا به مه‌به‌ستی پێشخستن و گرنگی پێدانی پسووله‌ی خۆراكی و پێكهاته‌كانی ناو پسووله‌كه برِی یه‌ك تریلیۆن دیناری عێراقی ته‌رخان بكرێت.
پێشتریش ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند 130 په‌رله‌مانتار كه زۆربه‌یان له ره‌وتی سه‌درو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ن برِیاریاندا ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی بودجه‌كه نه‌ده‌ن تاوه‌كو له یاساكه‌دا رێه‌ی 15% ی ئه‌و بودجه‌یه بۆ گه‌لی عێراق جێگیر نه‌كرێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناهیده دایینی دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان پشتگیری له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 50% ی موچه‌ی په‌رله‌مانتارن ده‌كه‌ن.
دایینی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (وارع) جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 50% ی موچه‌ی په‌رله‌مانتاران ته‌كانێك ده‌داته هه‌وڵه‌كانی دیكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی به‌رپرسه بالاَكانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت و گێرِانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و موچانه بۆ ناو سندوقی به‌خشینی كه‌م ده‌رامه‌تانی عێراقی.
له‌لای خۆشییه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند ئه‌وان پشتگیری له كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پشتگیری ئه‌وان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و موچه‌یه بگه‌رِێندرێته‌وه بۆ به‌كارخستنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان تاوه‌كو گه‌لی عێراقی تێیدا سوود مه‌ند بێت.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
