گیتس: دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا عێراق رِوبه‌رِوى كێشه ده‌بێته‌وه
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد، دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌عێراق، ئه‌و وڵاته رِوبه‌رِوى كێشه‌ى ئه‌منى ده‌بێته‌وه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى، (رِۆبه‌رت گێتس) رِاشیگه‌یاند: عێراق له‌بواره‌كانى پاراستنى ئاسمانى و ده‌ستكه‌وتنى زانیارى نهێنى، رِوبه‌رِوى كێشه ده‌بێته‌وه، دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
وه‌زیرى به‌رگى ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى نیشاندا بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراقی داوا بكات، و گوتیشی:
به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌دایه له عێراق بمێنێته‌وه، و پێویسته له‌سه‌ر عێراقیه‌كان به‌وردى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
له‌كۆتاییدا وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا به كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى رِاگه‌یاند كه عێراق پێویستى به‌مانه وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه، چونكه حكومه‌تى عێراق ناتوانێت ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى كۆنترِۆڵ بكات.
به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى ستراتیژى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه جه‌نگاوه‌ریه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كشێننه‌وه و دۆسیه‌ى ئه‌منى به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى رِاده‌ستى هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن، و ئه‌مه‌ریكا ته‌نها له چوارچێوه‌ى باڵیۆزخانه و چه‌ند بنكه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له عێراق ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه رِۆیته‌رز
