عه‌للاوی: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه
چه‌ند پرسێكی سه‌ره‌كی تا ئێستا نه‌توانراوه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه، هه‌ر یه‌ك له پرسه‌كانی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ن كه به‌رده‌وامی و درێژه‌یان هه‌یه له نێوان كوتله سیاسییه‌كان.
پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی عێراق كه له سه‌ر ده‌ستی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی له 11/11/2010 راگه‌یه‌ندرا، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆچوونی وایه تا ئێستا ته‌واوی ئه‌و برِگه‌و خالاَنه‌ی له ناو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه هاتوون و له هه‌ولێر كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ری رێككه‌وتن وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتی كرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه‌و پێویسته له سه‌ر هه‌موو كوتله‌كان وه‌كو خۆی وه‌ریبگرین و جێبه‌جێی بكه‌ن، گوتیشی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه كه له 9 خاڵ پێكهاتووه تا ئێستا كوتله‌كان له سه‌ر 6 خاڵ رێككه‌وتوون و 3 خاڵی دیكه ماوه كه تا ئێستا نه‌توانراوه جێبه‌جێ بكرێن.
عه‌للاوی روونیشی كرده‌وه له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌و دواییه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی پرسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و جێبه‌جێكردنی خاڵ و برِگه‌كانی ناو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌و پرسه‌كانی دیكه‌ی په‌یرِه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێننامه‌ی چاكسازی سیاسی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ‌و پابه‌ندبوون به برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانیان تاوتوێكرد. باسی له‌وه‌شكرد تا ئێستا پرسی میكانیزمی ده‌نگدان له سه‌ر یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان جێگه‌ی ناكۆكی نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌یه، گوتیشی ئه‌و پرسه‌ش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌و هه‌وڵده‌درێ به فیعلی چه‌مكی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانیش عه‌للاوی گوتی تا ئێستا ئه‌و پرسه‌ش یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تا ئێستا به ئه‌نجام گه‌یشتووه بریتیه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆته پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی به‌رگریش بۆته پشكی وتله‌ی ئه‌لعێراقییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌لعێراقییه چوار كاندیدی پێشكه‌ش كردووه كه یه‌كێكیان مه‌ده‌نییه‌و سێ كاندیده‌كه‌یدیكه‌ش سه‌ربازین.
له‌لای خۆشیه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان فریاد ره‌واندوزی رایگه‌یاند جێبه‌جێكردنی هه‌موو برِگه‌و خاڵه‌كانی ناو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به واتای شكستی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه نایه‌ت، گوتیشی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بووه هۆی رزگاركردنی عێراق له ته‌نگژه‌ی سیاسی كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت مانگ عێراق به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ته‌وه به ده‌ستییه‌وه ده‌ینالاَند، روونیشی كرده‌وه تا ئێستا توانراوه له كۆی 9 خاڵی ناو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه 6 خاڵ جێبه‌جێ بكرێت و ته‌نیا 3 خاڵ ماوه هه‌وڵده‌درێ ئه‌وانیش یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
