ئه‌مرِۆ سێ جێگری سه‌رۆك كۆمار سوێندی یاسایی ده‌خۆن
هه‌ولێر _ فریاد
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ هه‌ر یه‌ك له تاریق هاشمی، عدل عه‌بدولمه‌هدی، خزه‌یر خوزانی وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك كۆماری عێراق سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه له دانیشتنێكی ئاسایدا هه‌ر یه‌ك له تاریق هاشمی، عادل عه‌بدولمه‌هدی ، خزه‌یر خوزانی وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك كۆماری عێراق سوێندی یاسایی ده‌خۆن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" برِیاروایه هه‌ر ئه‌مرِۆ خوێندنه‌وه‌ی دیكه بۆ پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی2011ی عێراق بكرێت\"".
وتیشی\"" هه‌روه‌ك برِیاره ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتارێك له باره‌ی راپه‌رِینه‌كه‌ی وڵاتی میسر‌و جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن محه‌مه‌د خوسنی موباره‌كه‌وه پێشكه‌ش بكات\""."
