ئه‌لعێراقییه 9 خاڵ پێشكه‌ش ده‌كات و ههرِهشهی كشانه‌وه‌ش ده‌كات له پرۆسه‌ی سیاسی
پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كانی كابینه نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی تا ئێستا له نێوان كوتله سیاسییه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، هه‌ندێك له كوتله‌كان بۆچونیان وایه چۆن له رێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی برِیار له سه‌ر پێكهێنانی ئه‌و كابینه‌یه درا، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌بێت جارێكی دیكه بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌و لابردنی ته‌واوی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می له ناویشیاندا كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان جارێكی دیكه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی دیكه پێش بكرێت و كوتله‌كان به یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه.
ته‌واو نه‌بوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بۆ جیاوازییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دهگهرِێتهوه، به‌تایبه‌ت كه هه‌ردوولا جیاوازیان هه‌یه له سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه برِیاره كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌رۆكایه‌تی بكات هه‌روه‌ها ناكۆكی دووه‌میان له سه‌ر پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و كاندیده‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌یه، له ناویشیاندا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه فه‌لاح نه‌قیبی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید كردووه كه‌چی له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانی نیشتمانی و خودی مالیكی لاریان هه‌یه له سه‌ر ئه‌و ناوه‌و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ربگرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌و چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی دیكه دوێنێ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌كۆی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێدا، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌كه به ئاژانسی \"موسته‌قبه‌لی\"" راگه‌یاند، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌كۆی ده‌نگ برِیاری له سه‌ر 9 خاڵدا و به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌كه‌ن، روونی كرده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌و 9 خاڵه نه‌نوێنێ ئه‌و كات كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كشێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان موحسین سه‌عدون له لێدوانێكی تایبه‌ت به \""گولاَن میدیای\"" راگه‌یاند تا ئێستا هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك له سه‌ر دیاری كردن و كاندیدكردنی وه‌زیره‌كان بۆ پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به‌رده‌وامی ئه‌و نه‌گه‌یشتن به یه‌كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی له ولاَت، پیشبینی ئه‌وه‌شی كرد كورد پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی به ده‌ست بێنێت.
هه‌روه‌ها له لێدوانێكی دیكه‌ی بۆ \""ئیبا\"" سه‌عدون ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سووربوونی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر كاندیدكردنی فه‌لاح نه‌قیب بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری هیچ بژارێكی دیكه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ناهێڵێته‌وه كه پێویسته ئه‌لعێراقییه زیاتر له كاندیدێك پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێكردنی كاره‌كه له به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران ئاسانتر بێت له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان، به پێویستیشی زانی كوتله‌كان له ناویشیاندا ئه‌لعێراقییه زیاتر له كاندیدێك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بتوانێ باشترینیان هه‌ڵبژێرێ.
له سه‌رێكی دیكه‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان فوئاد مه‌عسوم رایگه‌یاند هێشتا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كه‌ی كه برِیاره بدرێته كورد یه‌كلاییان نه‌كردۆته‌وه به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆببنه‌وه.
مه‌عسوم جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێویسته پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كه‌ی كورد له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردتان یه‌كلایی ببێته‌وه.
مه‌عسوم هیواشی خواست له ماویه‌كی نزیكدا پرسی پۆسته ئه‌منییه‌كه‌ی كورد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی یه‌كلایی بكرێته‌وه، گوتیشی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ئه‌منییه‌ی كورد رۆژ نوری شاوێس سه‌رۆكایه‌تی دانووستانه‌كان ده‌كات.
له‌لایه‌یكی دیكه‌وه به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ری وسه‌تی راگه‌یاندووه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ره‌تی كرده‌وه رازی بێت له سه‌ر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ كه بۆته پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی.
ئه‌و سه‌رچاوه نزیكه‌ی دانووستانه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا قه‌بوڵ نه‌كردنی چه‌له‌بی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ بۆ ئه‌و نارِهزاییانه دهگهرِێتهوه كه له سه‌ر كه‌سایه‌تی ناوبراو هه‌یه، گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌له‌بی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌یه بهلاَم ناكرێت حكومه‌ت دوو سه‌ری هه‌بێت."
