په‌رله‌مانتارێك پێی وایه یه‌كلایی نه‌بونه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منیه‌كان بۆشایی دروست كردووه
هه‌ولێر _ سامان
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند تا ئێستا وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
موحسین سه‌عدون به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان رێكنه‌كه‌وتوون و كێشه‌كه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" كێشه‌كه پتر له نێوان هه‌ردوو فراكسۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و عێراقیهدایه، چونكه نه‌یانتوانیوه تا ئێستا كاندیدی خۆیان بۆ ئه‌و پۆستانه ده‌ست نیشان بكه‌ن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ده‌ستنیشان نه‌كردنی كاندیده‌كان و پرِكردنهوهی پۆسته وه‌زارییه ئه‌منیه‌كان كاریگه‌ریی خراپی به‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی له عێراق كردووه‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی دروست ببێت\"".
له باره‌ی وه‌رگرتنی یه‌كێك له پۆسته ئه‌منیه‌كان له لایه‌ن كورده‌وه، وتی\"" تا ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كورد سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق وه‌ربگرێت\""."
