پێشبینی ده‌كرێ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بكات
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بكات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئیسماعیل شوكر رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له ناویشیاندا پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، ئه‌و كات پێبینی ده‌كرێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی سه‌ردانی به‌غدا به‌غدا بكات و بۆچوونه جیاوازه‌كانی نێوان كوتله‌كان له یه‌كنزیك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له زووترین ماوه‌دا پرسی ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به كۆتا بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا شوكر دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له ناویشیاندا پرسی پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، روونیشی كرده‌وه هه‌موو پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان پێویسته له رێگه‌ی ته‌وافوقی هێزه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، بێئه‌وه‌ی په‌نا ببرێته به‌ر رێگه‌ی وروژاندن.
له‌لای خۆیه‌وه وته‌بێژی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كشانه‌وه‌ی هه‌ر له یه‌ك له سێ كوتله گه‌وره‌كه واتا شكستپێهێنانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا موئه‌یه‌د ته‌یب وته بێژی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌موو برِگه‌و خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌شی كرد وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ بكرێن، هه‌ر پشت تێكردن و كشانه‌وه‌یه‌كی هه‌ر یه‌ك له سێ كوتله‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان واتا شكستپێهێنانی رێككه‌وتنه‌كه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، روونیشی كرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ برِگه‌و خاڵێكی نهێنی تێدا نییه ، به‌ڵكو جه‌خت له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان له خۆ بگرێت و هه‌ر یه‌كه‌یشیان به پێی ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان مافی خۆی پێبدرێ، هه‌روه‌ها یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس له سه‌ر هه‌ریه‌ك له سالح موتله‌گ جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و زافر ئه‌لعانی و جه‌مال كه‌ربولی هه‌ڵبگیردرێ.
له سه‌رێكی دیكه‌وه عه‌لی عه‌لاق سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی برشگه‌و خاڵه‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێرو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی ئه‌وان وورن له سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له ناویشیاندا پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان و پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، روونیشی كرده‌وه پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كاتێكی زۆرتری پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ ئه‌و مه‌رجانه به ته‌واوی بێنه‌دی كه پێویسته له كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان هه‌بێت.
پێشتریش به‌هۆی دواكه‌وتنی پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، مه‌یسون ده‌ملوجی وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه نیگه‌رانی و مه‌ترسی كوتله‌كه‌ی نیشاندا له به‌رِێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نوری مالیكی به‌شێوه‌یه‌كی تاكرِه‌وانه.
سه‌رچاوه: وكالة الاخباریة للانباء
