واشنتۆن پشتگیری له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌كات
واشنتۆن ئاماده باشی خۆی نیشاندا له دووباره چاوپێخشاندنه‌وه‌ی به هه‌ر داواكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خاكی ولاَتهكهی پێشكه‌شی ده‌كات، دووپات له سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه هاوكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی نێوان به‌غداو واشنتۆن له دوای كشانه‌وه‌شیان له عێراق به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
برِیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ به پێی رێككه‌وتنامه‌ی نێوان به‌غداو واشنتۆن كه له ساڵی 2008 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند كرا، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه‌و له دوای ئه‌و به‌رواره هیچ سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆی نیه له خاكی عێراق بمێنێته‌وه ته‌نیا ئه‌و تیمه تایبه‌ته نه‌بێت كه بۆ هاوكاره لۆجستیه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌منی عێراقی ده‌مێننه‌وه ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت و پێش وه‌خته ئیمزا له سه‌ر كرا‌و.له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژ به ناوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق د‌یڤید رانز دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا له دوای ته‌واو بوونی واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له كۆتایی ئه‌مساڵ له عێراق ده‌كشێته‌وه، روونیشی كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئاماده‌یه چاو به رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی بخشێنێته‌وه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له عێراق، گوتیشی ئه‌گه‌رچی ره‌نگه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق پێویست بێت بهلاَم تا ئێتستا هیچ داواكارییه‌كیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی جه‌خت له سه‌ر په‌یوه‌ندی و هاوكاریه دوو قۆڵییه سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و رۆشنبیریه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَته ده‌كاته‌وه، ئامانجیش تێیدا سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسییه له عێراق و كۆتایی پێهێنانه به هه‌موو ئه‌و مه‌ترسی و نیگه‌رانیانه‌ی له قۆناخی داهاتوو له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه رووبهرِووی عێراق ده‌بنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رانز باسی له‌وه كرد له‌مساڵدا كونسوڵخانه‌ی خۆیان له هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و موسڵ و بهسرِهو كه‌ركوك ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها له چه‌ند شوێنێكی جیاجیاش له عێراق ده‌ست ده‌كه‌ن به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی دووباره شیاندنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه مه‌ده‌نیه‌كان.
وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای كردوو به پێویستیشی زانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق به‌زووترین كات ئه‌نجام بدرێت، دووپاتیشی كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به جیدی پشتگیری له پرۆسه‌كه ده‌كات چونكه گرنگترین ته‌وه‌رێك ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی سیسته‌می دیموكراسی له ولاَت، سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه و نه‌یاریكردنی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له پارێزگای كه‌ركوك و دواخستنی بۆ كاتێكی دیكه، رانز گوتی: ئه‌و پرسه یاخود ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێ له رێگه‌ی دانووستانی نێوان پێكهاته‌كان و كوتله سیاسییه‌كان و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه له كه‌ركوكیش ئه‌نجام بدرێت.
جێی باسه ده‌بوو پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له ناوهرِاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ئه‌نجام درابووایه، بهلاَم به‌هۆی نه‌یاری و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له كه‌ركوك و موسڵ و دیاله جارێكی دیكه بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م دواخرا، دواتریش دیسان حكومه‌ت نه‌یتوانی ده‌ست به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پلاندانان چه‌ند لێژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و دواتریش حكومه‌ت برِیاری كۆتایی بدات له سه‌ر دیاریكردنی واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ واده‌ی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دیاری بكرێت.
سه‌رچاوه: جریده الحیاه
