هاوپه‌یمانی نیشتمانی ره‌تیكرده‌وه بۆ پرِكردنهوهی وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌له‌بی كاندید كردبێت
باوهرِی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی كابینه نوێیه‌كه‌ی كه تا ئێستا به‌هۆی جیاوازی بۆچوونی كوتله‌كان نه‌توانراوه پرسی ئه‌و وه‌زاره‌تانه یه‌كلایی ببێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، حه‌سه‌ن سه‌نید دووپاتی كرده‌وه پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته هئهمنیهكان له سه‌ر باوهرِو قه‌ناعه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به كاندیدی كوتله‌كان راگیر بووه.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌یسه‌م جبوری ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه گرت سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی تاكه كاندیدی خۆی فه‌لاح نه‌قیب بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری كه بۆته پشكی ئه‌و كوتله‌یه، داواشی له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كرد ئه‌لته‌رناتیڤێكی دیكه دابنێ له شوێنی نه‌قیب بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بهرِێزهوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و پرسی پرِكردنهوهی وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌كلایی ببێته‌وه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وائیل عه‌بدوله‌تیف كوتله گه‌وره‌كانی به‌رپرسیار كرد له دیاری نه‌كردن و ده‌ستنیشان نه‌كردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، پرِنهكردنهوهی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانیشی به پرسێكی نه‌رێنی وه‌سف كرد كه كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت به سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی ولاَت.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه عوسام عوبێدی دووپاتی كرده‌وه فه‌لاح نه‌قیب تاكه كاندیدی كوتلهكهیانه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، روونیشی كرده‌وه نه‌ك هه‌ر ئه‌وان سوورن له سه‌ر دانانی هقیب له پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، به‌ڵكو هاوپه‌یمانی نیشتمانیش سووره له سه‌ر دانانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی تاكه كاندیدی خۆی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی فه‌یاز له لێدوانێكی بۆ ( النخیل نیوز) ره‌تی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به فه‌رمی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید كردبێت.
فه‌یاز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ده‌خرێنه روو، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به فه‌رمی چه‌له‌بی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاندید كردبێت.
باسی له‌وه‌شكرد گفتوگۆی نێوان كوتله‌كان به‌رده‌وامه بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كاندید ده‌كرێت ده‌بێت خاوه‌نی كه‌سایه‌تی لێهاتوو و خاوه‌ن و توانایه‌كی پیشه‌یی و بێلایه‌ن بێت.
سه‌رچاوه: pukmedia
