وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بۆ گوڵان: تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار خانه‌واده‌ی عێراقی له میسر گه‌رِاوه‌نه‌ته‌وه وڵات
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق كارئاسانی پێشكه‌ش به عێراقیه‌كانی نیشته‌جێی وڵاتی میسر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رِێنه‌وه وڵات.
دیندار دۆسكی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار هاووڵاتی عێراقی نیشته‌جێی وڵاتی میسر به هۆی خراپی باری ئه‌منی و سیاسیی ئه‌و وڵاته له سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی عێراق گه‌رِاوه‌نه‌ته‌وه عێراق\"".
روونیشیكرده‌وه\"" حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به فرِۆكه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ته‌واوی ئه‌و عێراقیانه‌ی گه‌رِاوه‌ندۆته‌وه وڵات، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیش له هاووڵاتیانی عێراق ئاماده‌نین بگه‌رِێنه‌وه بۆ ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك به زۆره‌مڵێ كه‌س ناگه‌رِێنه‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" حكومه‌تی عێراق برِیاری داوه به برِی یه‌ك ملیۆن دینار هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی گه‌رِاوه كۆمه‌ك بكات به مه‌به‌ستی سه‌قامگیری ئابووری\"".
وتیشی\"" له هه‌ر وڵاتێك دۆخی عێراقیه‌كان رخراپ بێت حكومه‌تی عێراق كار بۆ هێنانه‌وه‌ی عێراقیه‌كان ده‌كات به مه‌به‌ستی سه‌ڵامه‌تی گیانیان\""."
