وەزیری ته‌ندروستی عێراق بۆ گوڵان: سسته‌می ته‌ندروستی له عێراق كۆنه‌و پێویستی به گۆرِان هه‌یه
هه‌ولێر _ سامان
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌زاره‌ته‌كه كار بۆ گۆرِینی سسته‌می ته‌ندروستی له وڵات ده‌كات.
مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" سسته‌می ته‌ندروستی ئێستای عێراق سسته‌مێكی كۆنه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ پێشكه‌وتنێك له بواری ته‌ندروستی روونه‌دات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له ئێستاوه هه‌نگاوی پێویست ده‌نێنین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا سسته‌می ته‌ندروستی له عێراق بگۆرِین، چونكه په‌یره‌وكردنی ئه‌و سسته‌مه بۆته هۆی به هه‌ده‌ردانی توانا ته‌ندروستیه‌كان له عێراق و نه‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێویست بۆ هاووڵاتیان\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هاوكات له عێراق پێویستیمان به ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی نوێ هه‌یه به جۆرێك كاریگه‌ریی بكاته ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بگاته هاووڵاتیان\"".
وتیشی\"" یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی به نیازین له داهاتوو بهاوێژین راهێنانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیه له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانستیان به‌رز ببێته‌وه\""."
