دوای كشانه‌وه‌ی له عێراق، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریه لۆجستیه‌كانی سوپای عێراقی
به پێی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غداو واشنتۆن كه له ساڵی 2008 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند كرا، برِیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی له عێراق بكشێنه‌وه‌و دوای ئه‌و به‌رواره هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی بۆی نیه له عێراق بمێنێته‌وه، ته‌نیا تیمێكی تایبه‌تی ئه‌و سوپایه نه‌بێت كه بۆ هاوكاری لۆجستی پێشخستنی سوپای عێراق ده‌مێنێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق جیفری بیوكانن دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیری و پێشكه‌شكردنی هاوكاریه لۆجستیهكانیان له دوای ته‌واو بوونی ساڵی 2011، روونیشی كرده‌وه ته‌واو بوونی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ساڵی 2011، به مانای كۆتای هاتنی هاوكاریه‌كانیان نایه بۆ سوپای عێراق، به‌ڵكو هه‌وڵ و هاوكاریه لۆجستیهكانیان چرِتر ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته خاوه‌نی سوپایه‌كی به‌هێزو پێگه‌یشتوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له قۆناخه‌كانی داهاتوودا له سه‌ر توناكانی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رو رووداو و پێشهاته‌كان بكات.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا سوپای عێراقی پێویستی به پرِكردنی زیاتر هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته خولی جۆراو جۆر له سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كانی سه‌ربازی (وشكایی و ده‌ریاوانی و ئاسمانی)، ببێنێ ،هه‌روه‌كو پۆلیسی عێراقیش ده‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایی ناوخۆی ولاَت زیاتر پرِ چه‌ك بكرێت و خولی باش ببینێ له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌كو سوپا‌و پۆلیسی عێراقی پێویستیان به پرِچهككردن و كه‌ل و په‌له سه‌ربازیه‌كان هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه ئه‌وان به‌م دواییانه گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌لڕ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق مۆركردووه به مه‌به‌ستی دابین كردنی پێداویستیه سه‌ربازییه‌كان بۆ سوپای عێراق، له‌وانه‌ش كرِینی زرێپۆش و تانك و فرِۆكهو تۆپ و چه‌ند جۆره چه‌كێكی قه‌باره بچووك و مامناوه‌ندو گه‌وره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌مجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حه‌سه‌ن سه‌نید دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان رێگه ناده‌ن دوای ته‌واو بوونی واده‌ی دیاری كرا‌و له كۆتایی ئه‌مساڵ تاكه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له خاكی عێراق بمێنێته‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه لێژنه‌كه‌یان به وردی چاودێری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌یه‌وێ وه‌كو ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنامه‌ی نێوان به‌غداو واشنتۆن هاتووه سوپای ئه‌مه‌ریكا عێراق به‌جێبێلێ بێئه‌وه‌ی هیچ ئاراسته‌یه‌كی دیكه بگرێته‌ر به‌ر به بیانووی جیاواز و دواكه‌وتنی له واده دیاریكراوه‌كه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه لهكلتی ئێستا سوپای عێراق و پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایش له ئاماده‌باشی تهوادان بۆ پرِكردنهوهی شوێنی سوپای ئهمهریكاو به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان.
روونیشی كرده‌وه لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری به وردی چاودێری ئه‌ركه‌كانی سوپا‌و پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌داو ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و رێگه له هه‌موو بۆشاییه‌ك بگرن كه دێته ناو بازنه‌ی ئه‌منی له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه: وكاله انباء المستقله، بغداد پۆست
