فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پشتگیری له كاندیدكردنی چه‌له‌بی ده‌كات بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
پرسی ئه‌منی ولاَت له سه‌ره‌كیترین پرسه‌كانی ده‌وڵه‌ته له پێناو پاراستنی ته‌واوی پرسه سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان، به‌لاَم تا ئێستا دوای تێپه‌رِینی زیاتر له مانگێك به سه‌ر راگه‌یاندنی كابینه نوێیه‌كه‌ی مالیكی، نه‌توانراوه پۆستی وه‌زاره‌ت ئه‌منییه‌كان له نێوان كوتله سیاسیه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن به مه‌به‌ستی كۆتایی پێهێنان به‌و بۆشاییه كه رووبه‌رِووی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بۆته‌وه‌و لێره‌و له‌وێش چه‌ند ناوێك پێشكه‌ش كراون بۆ پرِكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی، هه‌روه‌ها لایه‌نی كوردیش به جیدی داوای وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی ده‌كات و دیه‌وێ ببێته به‌شێكی كارا له پاراستنی ئاسایشی عێراق.
برِیاره هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئاسایشی نیشتمانی ببنه پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانی نیشتمانی ناوی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی پێشكه‌ش كردووه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و حزبی فه‌زیله‌ی ئیسلامی و ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و ره‌وتی سه‌درو بێلایه‌نه‌كانی ناو ئه‌و ره‌وته ته‌واویان پشتگیری له چه‌له‌بی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
سه‌رچاوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌له‌بی زۆرترین چانسی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، چونكه زۆربه‌ی كوتله‌كه‌یان پشتگیری له ناوبراو ده‌كه‌ن به‌و پێیه‌ی كه‌سێكی مه‌یدانی و بیلایه‌نه‌و شیاوترین كاندیدی هاوپه‌یمانیشه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ئه‌ركه.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ تا رِاده‌یه‌كی زۆر بۆ چه‌له‌بی یه‌كلایی بۆته‌وه، به‌لاَم تا ئێستا ململانیكان به‌رده‌وامن له سه‌ر پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی و كاره‌با، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوو پرسی وه‌زاره‌ته پرِنه‌كراوه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه‌و ته‌واوی كاندیده‌كانیش پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێن به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی ناوه‌كانیان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاشكرایكرد كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له شوێنی فه‌لاح نه‌قیب، كه پێشتر برِیار بوو وه‌كو كاندیدی ئه‌لعێراقییه پیشكه‌ش بكرێت بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری، سائیر نه‌قیب كاندید ده‌كات و عه‌للاویش هه‌وڵده‌دا باوه‌رِ به مالیكی بێنێت قه‌بوڵی بكات.
سائیر نه‌قیب یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ، پێشتر له ساڵی 2004 وه‌كو جێگری ئه‌مینداری گشتی لیستی ئه‌لعێراقییه كاریكردووه‌و سه‌رۆكایه‌تی ته‌واوی دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی كرد له كاتی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وسای عێراق، پاشانیش وه‌كو وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی له ماوه‌ی سالاَنی 2004 - 2005 ئه‌ركی به‌جێهێناوه‌و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا وه‌كو راوێژكارێكی عه‌للاوی كاری كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی عه‌للاق ره‌تی كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی رێگری له ئه‌لعێراقییه بكات بۆ كاندیدكردنی فه‌لاح نه‌قیب بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، گوتیشی ئه‌و هه‌والاَنه‌ی بلاوبوونه‌ته‌وه گوایه مالیكی دژی كاندیدكردنی نه‌قیبه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری جگه له هه‌واڵی بێبنه‌ما چیدیكه نییه.
پێشتریش ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادا بوو، مالیكی عه‌بدولقادر زوبێی له پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری بهێلێته‌وه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی خالید ئه‌سه‌دی ئاشكرایكرد، سه‌ره‌كیترین به‌ربه‌ست له به‌رده‌م مالیكی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو بازرگانی و پلاندانان و شاره‌وانییه‌كان، ناوی كاندیده‌كانه كه زۆربه‌یان شیاو نینه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌و وه‌زاره‌تانه.
روونیشی كرده‌وه له سه‌ر كوتله‌كان پێویسته كاندیده‌كانیان بگۆرِن بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه، سه‌باره‌ت به پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانیش ئه‌سه‌دی گوتی ئه‌و وه‌زاره‌تانه له چوارچێوه‌ی موحاسه‌سه‌ی تائیفی و كوتله‌یی پرِناكرێنه‌وه، به‌ڵكو به كه‌سانی بێلایه‌ن و شیاو ده‌درێن كه هه‌موو كوتله‌كان له سه‌ری رازیبن.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سامی ئه‌تروشی رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو پرسی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی ز ئافره‌تان بۆ هاوپه‌یمانی كوردستانی یه‌كلایی ده‌بێـه‌وه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز، النخیل، رادیۆ نه‌وا
