وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق دیاری كرا
له كابینه‌ی رابردووی حكومه‌تی عێراق، عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ت بوو، له كابینه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی چه‌ند گۆرِانكارییه‌كی ئیداری له دام و ده‌زگاو پۆسته‌كان ئه‌نجامدا، له نوێترین ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ش دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران برِیاریدا به دامه‌زراندنی ته‌حسین شێخلی وه‌كو بریكاری وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ت عه‌لی ده‌باغ كه له‌م كابینه‌یه‌شدا له پۆسته‌كه‌ی مایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا شێخلی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به پله‌ی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت له پۆستی بریكاری وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ت دامه‌زراوه، روونیشی كرده‌وه وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت كه لێی دامه‌زراوه تایبه‌ته به كاروباری راگه‌یاندن و ئه‌ركی سه‌ره‌كیشی بریتیه له دانانی نه‌خشه‌ی سیاسیه‌تی راگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه ئه‌و تێیدا به پله‌ی راوێژكار‌و وه‌كو بریكاری وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ت تێیدا دامه‌زاروه، راگه‌یاندنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌خۆی و ئامانجی سه‌ره‌كیشی رێكخستن و یه‌كخستنی په‌یامی حكومه‌ته له به جێهێنانی ئه‌رك و ده‌سته‌كه‌وته‌كانی.
جێی باسه شێخلی هه‌ڵگری برِوانامه‌ی دكتۆرایه‌و مامۆستای زانكۆیه، پێشتر وه‌كو وته‌بێژی مه‌ده‌نی له پلانی سه‌پاندنی یاسا و پرۆسه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا كاریكردووه، هه‌روه‌ها وه‌كو وته‌بێژی فه‌رمی كۆنگره‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی كه كاره‌كانی له به‌غدای پایته‌خت له ساڵی 2008 به‌رِێوه‌چوو سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانی ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
