ئه‌گه‌ر كوتله‌كان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر نه‌بن، له ماوه‌ی 6 مانگدا حكومه‌تی نوێ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
ئه‌ندامێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه به‌وه ده‌دا ئه‌گه‌ر كوتله سیاسییه‌كان پابه‌ندی رێككه‌وتنامه‌كه‌یان نه‌بن كه له هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له سه‌ری رێككه‌وتوون، حكومه‌تی ئێستای عێراق ماوه‌ی ته‌مه‌نی له 6 مانگ زیاتر نابێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه فه‌تاح شه‌یخ رایگه‌یاند به‌ر له پێكهێنانی حكومه‌تی ئێتای عێراق هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان له هه‌ولێر له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی رێككه‌وتن له سه‌ر پێدانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان به سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعیراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی، هه‌روه‌ها هه‌موو كوتله‌كانیش پابه‌ندی خۆیان بۆ پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌و به‌رِێوه‌بردنی له‌لایه‌ن عه‌للاوییه‌وه دوپاتكرده‌وه، روونیشی كرده‌وه‌ی ده‌بوو ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دوای په‌سه‌ند كردنی له پێكهێنانه‌كه‌ی له ماوه‌ی 30 رۆژدا ته‌واو پێكهێنرابووایه، ئه‌وه‌ی ئێستای له دواكه‌وتنی به‌رپرسیاره خودی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاویه چونكه هیچ رێككه‌وتنێكی نووسراوی له سه‌ر ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ كوتله‌كان مۆر نه‌كردووه به‌ڵكو رێككه‌وتنه‌كه چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كیشی تێدا نییه كه پێویست بوو بوونیان هه‌بێت.
گوتیشی پێدانی ئه‌و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه جگه له رازیكردنی عه‌للاوی هیچیدیكه نه‌بوو، چونكه عه‌للاوی توانی بووی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێ، به‌لاَم نه‌یتوانی حكومه‌ت پێكبهێنێ به‌مه‌ش وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی لاواز به ده‌ركه‌وت و ته‌نیا رازی بوو به وه‌رگرتنی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان كه وه‌كو ده‌سته‌ی چواره‌می ده‌سه‌لاَته‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق دوای هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ناتوانێ به‌ته‌نیا هیچ برِیارێك ده‌ربكات و تواناشی نابێت هیچ برِه پاره‌یه‌ك خه‌رج بكات وه‌كو ده‌سته‌كانی دیكه چونكه له بنه‌رِه‌تدا وه‌كو ده‌سته‌یه‌كی ده‌ستووری ناوی نه‌هاتووه‌و دانی پێنه‌نراوه، به‌ڵكو ده‌سه‌لاَته‌كانی زۆر له ده‌سه‌لاَتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش كه‌متره به‌و پێیه‌ی بۆ ده‌ست به‌كار بوونی پێویسته په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات ئینجا ده‌توانێ پیاده‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆی بكات له‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد دوای هه‌موار كردنی ده‌ستوور له ماوه‌ی قۆناخی داهاتوو ره‌نگه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی خۆی هه‌بێت بخرێته ناو ده‌ستوور و زیاد بكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ده‌نگ له سه‌ر یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بدات و په‌سه‌ندی بكات ئه‌و كات پێویسته په‌رله‌مان بۆ جاری دووه‌م ده‌نگ له سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش بدات، ئه‌دی ئه‌گه‌ر عه‌للاوی نه‌یتوانی متمانه‌ی په‌رله‌مان به ده‌ست بێنێ ئه‌و كات هه‌ڵوێستی چۆن و چی ده‌بێت؟.
له كۆتاییدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه حكومه‌تی ئێستای عێراق له سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن و ته‌وافوقی نێوان كوتله سیاسییه‌كان له هه‌ێمی كوردستان پێكهێنراوه، بۆیه پێویسته هه‌موو كوتله‌كان پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه بن و له حالێكدا ئه‌گه‌ر كوتله‌كان پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بن كه به عه‌للاوی دراوه، حكومه‌تی نوێی عێراق له ماوه‌ی 6 مانگدا هه‌ڵده‌وه‌شێتێته‌وه.
