دوای ته‌واو بوونی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كلا ده‌بێته‌وه
پرسی دانانی وه‌زیره ئه‌منییه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت تا ئێستا له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌و هه‌ر یه‌كه‌شیان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ دانانی وه‌زیره‌كانیان له وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و كۆتایی پێهێنان به‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه به‌رده‌م ئه‌و ئه‌ركه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌ممار فائیز رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی سه‌ر له نوێ ناوی كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌لاح نه‌قیبی ره‌تكردۆته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا فائیز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌چه‌ند هۆیه‌ك له وانه‌ش نه‌بوونی لێهاتوویی، مالیكی ره‌تی ناوی نه‌قیبی كردۆته‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه مالیكی به فه‌رمی ره‌تی ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه كه ئه‌لعێراقیه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌قیب كاندید بكات، به گوێره‌ی قسه‌كانی فائیز رێككه‌وتنی پێشووی نێوان كوتله سیاسییه‌كان دووپات له سه‌ر بێلایه‌نی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ده‌كاته‌وه، گوتیشی هه‌ر یه‌ك له فه‌لاح نه‌قیبی كاندیدی ئه‌لعێراقییه‌و عه‌دنان ئه‌سه‌دی كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هیچ كامیان بێلایه‌ن نین به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌ر به پارتێكی دیاریكراوه.
روونیشی كرده‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هاوپه‌یمانی نیشتمانی چه‌ند ناوێكی كاندید كردووه، به پێویستیشی زانی هه‌موو لایه‌ك رێزله برِیاری سه‌رۆك وه‌زیران بگرن كاتێك هه‌ر كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆسته ئه‌منییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كوتله‌كه‌ی چوار ناوی پێشكه‌ش كردووه یه‌كێكیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی حه‌سن جبوری رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ پرِكردنهوهی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئاسایشی نیشتمانی 1وار ناوی پێشكه‌ش كردووه كه یهكێكیاتن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، گوتیشی ئه‌وه‌ی بۆته گرفت له به‌رده‌م یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان پرسی بێلایه‌نی كاندیده‌كانه، روونیشی كرده‌وه هه‌ریه‌ك له عه‌دنان ئه‌سه‌دی و شێروان وائیلی و عه‌قیل تورێحی و عه‌بود قه‌نبه‌ر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌وه بۆ پرِكردنهوهی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاندید كراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دوای ته‌واو بوونی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن، هاوپه‌یمانی نیشتمانی پرسی كاندیده‌كانی كه ئه‌و چوار ناوه‌ی سه‌ره‌وه بههێزترینیانن بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: اصوات العراق
