په‌رله‌مانی عێراق پشتگیری له مانه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاولاَتیان ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاولاَتیان كه له رێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه به‌سه‌ر هاولاَتیان دابه‌ش ده‌كرێت، جۆره‌كه‌ی وه‌كو پێویست نییه‌و نارِه‌زاییش هه‌یه له سه‌ر واده‌ی دابه‌شكردنی له ماوه‌ی دیاری كراوی خۆیدا له هه‌رمانگێك، به‌لاَم هێشتا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ باشتركردنی جۆری خۆراك و پێدوایستییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی واده‌ی دابه‌شكردن و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش بۆ نه‌هێشتن و كۆتایی پێهێنانی ئه‌و سیسته‌مه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حما خه‌لیل رایده‌گه‌یه‌نێ په‌رله‌مان دژی كۆتایی پێكهێنانی سیسته‌می دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاولاَتیانه‌و به‌ڵكو به پێویست ده‌زانرێ و داوا ده‌كرێ ئه‌و سیسته‌مه زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و جۆره‌كانی باشتر بكرێت و هه‌موو مانگێكیش له واده‌ی دیاری كراودا بگاته ده‌ستی هاولاَتیان.
خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له بودجه‌ی ئه‌مساڵ برِی زیاتر له 5 ملیار دۆلار بۆ پشتگیری كردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاولاَتیان دیاری كراوه، بۆیه پێویسته حكومه‌ت به جیدی هه‌وڵ بدات و كار بكات له پێناو باشتر كردنی پێكهاته‌كانی به‌شه خۆراكی مانگانه‌و دابه‌شكردنیشی له زووترین كاتدا به‌سه‌ر هاولاَتیان، روونیشی كرده‌وه تا ئێستا به‌شێكی زۆری عێراقیه‌كان پێویستیان به به‌شه خۆراكی مانگانه هه‌یه‌و بژێوی ژیانیان وا ده‌خوازیت ئه‌و سیسته‌مه درێژه‌ی هه‌بێت.
دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه په‌رله‌مان به هه‌موو توانای خۆی به‌رگری له‌و سیسته‌مه ده‌كات و رێگه له هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌گرێت كه دیه‌وێ كۆتایی به‌و سیسته‌مه بێنێ، چونكه ئه‌مه مافێكی عێراقییه‌كانه‌و نابێت زێده‌رِۆیی به‌سه‌ردا بكرێت و داوای نه‌هێشتنی بكرێت، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی باشتر كردنی جۆره‌كانی ئه‌و برِه خۆراكه بكات چونكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیانی هاولاَتیانه‌وه هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد حكومه‌ت ئاره‌زوو ده‌كات هه‌موو جۆره‌كانی سووته‌مه‌نی له سه‌رتاسه‌ری عێراق به به‌رفراوانی بۆ هاوَلاتیان دابین بكات، داواشی له حكومه‌ت كرد نرخی سووته‌مه‌نی داببه‌زێنێ به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داهاتی رۆژانه‌ی هاولاَتیان بگونجێ و سانسۆریش بخاته سه‌ر بازارِه‌كانی فرۆشتنی سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ گرانی بازارِه‌كانی نه‌وت و خۆراك دابنرێت.
سه‌رچاوه: اصوات العراق
