بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان مالیكی و عه‌للاوی چاویان به‌یه‌ك ده‌كه‌وێت
تا ئێستا پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسته ستراتیژییه‌كان كه پۆستێكی نوێیه له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، له نێوان كوتله سیاسییه‌كان یه‌كلا نه‌بۆته‌وه.
هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به‌رده‌وامه، یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌وه ئاماده‌كراوه‌و پێشبینی ده‌كرێ له كۆتایی ئه‌م مانگه یاساكه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت و دواتریش بخرێته به‌رده‌نگدان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه زوهێر ئه‌عه‌ره‌جی، رایگه‌یاند جارێكی دیكه به مه‌به‌ستی دووباره تاوتوێكردنهوهو گفتوگۆكردن له سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی به‌رده‌م ته‌واو كردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌عره‌جی روونی كرده‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو عه‌للاوی چاوی به هه‌ر یه‌ك له مالیكی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌كه‌وێت و ته‌واوی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه ده‌خه‌نه به‌ر گفتوگۆكردن كه هێشتا له به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسته ستراتیژییه‌كان ماونه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هاوپه‌یمانی نیشتمانی و هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ندێك له به‌نده‌كانی ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه بۆچوونان وایه كه ده‌بێت دهسهلاَتهكانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بله به‌شێكی دهسهلاَـهكانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وه‌ربگرێت.
گوتیشی تا ئێشتا ئه‌وه‌ی به هه‌ڵپه‌سێردراوی له به‌رده‌م ته‌واوكردنی ئهنجوومهمهنهكه ماوه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌ی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و ئهندامهكانییهتی، له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌ندامییه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ه‌ری، كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆچوونی وایه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی زیاتر به ده‌ست بێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگه‌ی ده‌نگدانی ناوخۆییه‌وه بێت، گوتیشی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاره‌زوو ده‌كات هه‌موو كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو نوێنه‌ریان له ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌بێت.
سه‌رچاوه: اصوات العراق
