په‌رله‌مانتارێك: هاوپه‌یمانی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان 12پۆستی له لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌كه‌وێت
لانه محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لى حافز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند\" دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ(دووشه‌ممه)، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ دان له‌سه‌ر26 لیژنه‌ى ناو په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام درا، له هه‌ندێك ده‌زگاى راگه‌یاندن ئه‌وه بلاَو كرایه‌وه كه گوایه به‌رِێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان په‌یوه‌ندى به ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه كردووه و لیژنه‌ى یاساى بۆ كورد یه‌كلا كردووه كه‌چی ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و تا ئێسته لیژنه‌ی یاسایی له نێوان هاوپه‌یمانی كوردستانی و عێراقیه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
لانه محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لى حافز ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى عێراق له سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان رِایگه‌یاند\""هه‌ندێك له لیژنه‌كان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه ، به‌لاَم تا ئێستا لیژنه‌ى یاساى یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و ئاگادارى ئه‌و په‌یوه‌ندیه نییه، تا ئه‌م ساته سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى یاساى یه‌كلا نه‌بۆته‌وه كه بۆ لیستى عێراقییه یاخود بۆ كورد ده‌بێت\""
روونیشیكرده‌وه\"" هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رۆك لیژنانه ئه‌گه‌ری گۆرانكارى تێدایه له ئارادایه، به‌لاَم ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت ،لیژنه‌ى یاساى یه كه له ئێستادا گفت‌و گۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت له نێوان كورد‌و لیستى عێراقییه، به‌ڵام لیژنه‌ى كار و خزمه‌ت گوزارى ولیژنه‌ى گه‌شت و گوزار و شوێنه‌وار و لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوان هه‌مووی یه‌كلا بۆته‌وه بۆ كورد، بۆیه ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی یاسایی وه‌رنه‌گرین گقتوگۆ له باره‌ی وه‌رگرتنی لیژنه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ین\"".
وتیشی\"" ئێمه ته‌نها سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان نییه كه به‌رمان كه‌وێت ، به‌ڵكو كورد ده‌توانێت كه 4جێگرى سه‌رۆك لیژنه‌و4بریارده‌رى لیژنه‌ش وه‌ربگرێت و واته له هه‌مان كاتدا 12پۆست مانده‌بێت وه‌ك كورد كه 4 پۆستى سه‌رۆكایه‌تى یه 4پۆستى جێگرى یه و 4پۆستى بریارده‌رى لیژنه ده‌بێَت \""."
