گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ پرِچه‌ككردنی سوپای عێراق، هێزی پێشمه‌رگه ناگرێته‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایده‌گه‌ینێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له پرِچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناكات و پرِچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه له به‌شی بودجه‌ی هه‌رێمدا خه‌رجی بۆ ده‌كرێ.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ته‌ینا ئه‌ركی پرِچه‌ككردنی سوپای عێراقی له ئه‌ستۆدایه‌و ده‌توانێ له رێگه‌ی مۆركردنی گرێبه‌سته‌كانه‌وه سوپای عێراقی بۆ قۆناخی داهاتوو ئاماده بكات، به‌ڵكو پرِچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به مۆركردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه نیه‌و راسته‌وخۆ ئه‌و هێزه له به‌شی 17% ی، هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌رجی بۆ دابین ده‌كرێت.
پیشتریش له چه‌ند لێدوانێكدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌زاره‌ته‌كه خه‌ریكی مۆركردنی چه‌ند گرێبه‌ستێكه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی و فه‌رِه‌نسی و چه‌ند ولاَتێكی عه‌ره‌بی به مه‌به‌ستی كرِین و پرِچه‌ككردنی هێزه‌كانی سوپای عێراقی و ئاماده‌كردنی ئه‌و هێزانه بۆ قۆناخی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ماوه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵدا، روونیشی كرده‌وه گرێبه‌سته‌كان كرِینی چه‌ندین كه‌شتی شه‌رِكه‌ر و فرِۆكه‌و هه‌لیكۆپته‌ری شه‌رِكه‌رو چه‌ندین زرێپۆش و تانك و پارچه چه‌كی سوك و قورِس و كه‌ل و په‌لی دیكه‌ی سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌و پێداویستیه سه‌ربازییانه بدرێته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵكو ته‌نیا ته‌نیا بۆ سوپای عێراقی دابین ده‌كرێن.
له لێدوانه‌كانیدا عه‌سكه‌ری ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه بێبه‌شكردنی هێزی پێشمه‌رگه له دابین كردنی چه‌ك و كه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی به مانای بێبه‌شكردنی كورد نایه‌ت، چونكه جگه له بوونی هێزی پێشمه‌رگه وه‌كو هێزێكی تایبه‌ت به‌و هه‌رێمه كورد به‌شێكیشی له ریزه‌كانی سوپای عێراق ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی به‌جێ ده‌هێنا.
له‌لای خۆشییه‌وه وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه لیوا جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه نییه، چونكه پێشتر رێككه‌وتنێك له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق مۆركراوه كه چه‌كه قورس و هێرِشییه‌كان ته‌نیا بۆ سوپای عێراق ده‌بێت به‌لاَم كورد به‌شی خۆی ده‌بێـ له چه‌كی سوك و ته‌واوی كه‌ل و په‌ل و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی دیكه و دوای په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ش لایه‌نی كوردی ده‌توانێ بۆ خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه گرێبه‌ست مۆر بكات به مه‌به‌ستی كرِینی ئه‌و چه‌كه سوك و كه‌ل و په‌رله سه‌ربازییانه، ئه‌مه‌ش به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت.
سه‌رچاوه: الاسبوعیه
