هه‌فته‌ی داهاتوو لیستی برایه‌تی نهینهواو لیستی حه‌دبا كۆده‌بنه‌وه
پێشبینی ده‌كرێ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی شاری موسڵ له نێوان لیستی حه‌دبا كه زۆرینه‌ی دهسهلاَتهكانی ئه‌و شاره‌ی قۆرخ كردووه‌و لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا چاوپێكه‌وتنێكی به‌رهه‌مدار بێته ئارا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ده‌رمان خه‌تاری رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوو لیستی برایه‌تی نهینهواو لیستی حه‌دبا چاویان به یه‌كتری ده‌كه‌وێت و گفتوگۆ له سه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن كه له‌وه‌ته‌ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2009 وه، به‌هۆی قۆرخكردنی دهسهلاَتهكانی پارێزگای موسڵ له‌لایه‌ن لیستی حه‌دبای ئه‌سیل نوجێفییهوه درووست بوونه.
خه‌تاری روونی كرده‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت، گوتیشی هه‌ردوو لێژنه‌ی ئه‌منی حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی پێكهێنانی چوار لێژنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه هه‌ڵواسراوانه‌ی له شاره‌كه دروست بوونه و ئه‌نجامی لێژنه‌كانیش كه ئه‌ركیان به دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بووه ده‌ره‌نجامی ئیجابیان لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تا ئێستا ئه‌وه‌ی جیاوازی نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه‌ی له سه‌ره پرسی مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، كه پاراستنیان له ئه‌ستۆی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمدایه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی شیاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌و ته‌واوی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه، ئه‌و كات لیستی برایه‌تی نهینهوادهسته وه‌ستان نابێت به‌تایبه‌ت كه واده‌ی په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی 2011 نزیك بۆته‌وه‌و پرسی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانیش دێته پێش، هه‌روه‌ها له كاتی ئێستادا نهیاریهكی زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵك و دانیشتووانی پارێزگاكه‌وه له دژی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره دروست بووه بۆیه ئه‌گه‌ر پشكی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران به‌ر لیستی برایه‌تی نه‌كه‌وێت ئه‌و لیسته ناچار ده‌بێت بچێته ریزی نه‌یارو ئۆپۆزسیۆنی خه‌ڵكی شاره‌كه‌و شه‌رعییه‌تیش به‌و كاره ده‌دات، گوتیشی ئه‌وان به پێی ده‌ستوور و یاسا داوای سێ یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ن.
جێی باسه لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ساڵی 2009، توانی 12 كورسی به ده‌ست بێنێ بهلاَم دواتر له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا له ناوهرِاستی نیسانی ئه‌و ساڵدا بایكۆتی به‌شداریكردنی ئهنجوومهنهكهی كرد، هه‌روه‌ها لیستی حه‌دبا كه خاوه‌نی 19 كورسییه له هه‌ڵبژاردنه‌كان 19 كورسی به ده‌ستهێنا و ده‌ستی به سه‌ر ته‌واوی دهسهلاَتهكانی ئه‌و شاره گرتووه.
سه‌رچاوه: وكاله انباء اور الاخباریه
