په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی له سه‌ر 26لیژنه دا
هه‌ولێر _ سامان
په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ی خۆیدا به بێ دیاری كردنی سه‌رۆك، 26لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی په‌سه‌ند كرد.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی عێراق به تێكرِای ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به شێوه‌ی ده‌نگدان 26لیژنه هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان هاتنه هه‌ڵبژاردن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" لیژنه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكیان بۆ ده‌ست نیشان بكرێت، چاوه‌رِوان ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوو باش ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی سه‌رۆكی لیژنه‌كان رێكده‌كه‌ون سه‌رۆكه‌كانیش بێنه ده‌ست نیشان كردن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌مه مانای وا نییه تا ئێستا كێشه‌كان بۆ ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆكی لیژنه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانیش له نێو خۆیاندا كۆتایی هاتووه\"".
وتیشی\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوو وتوێژه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه كۆتایی پێ بێت\"".
"
