ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دابه‌ش بوونی عێراق
تا ئێستا یاسای ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ پرسی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ته‌واو نه‌بووه، برِیاریشه له كۆتایی ئه‌م مانگه ره‌ش نووسی یاساكه ته‌واو بێت و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌یی و دواتریش ده‌نگدان له سه‌ری.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێیه له ده‌وڵه‌تی عێراق، پۆسته‌كه هاوشانی پۆستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌و له 20 ئه‌ندام پێكدێت و برِیاریشه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی بكرێت.
له‌باره‌ی ره‌ش نووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، پهرلهمامتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی محه‌مه‌د سه‌عدون سه‌یهود رایگه‌یاند ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ئاماده‌یكردووه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دابه‌شكردنی عێراق.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌یهود روونی كرده‌وه ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماده‌ی كردووه‌و له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كات به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی، پرۆژه‌یه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی عێراقه چونكه به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان به ته‌واوه‌تی شوێنی هه‌رسێ دهسهلاَتی یاسا دانان و جێ به‌جێكردن و دادوه‌ری ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌ش دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه بریتین له په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هیچ رۆڵێكیان نامێنێت و له‌مه‌ودوا هه‌موو دهسهلاَتهكان ده‌كه‌ونه ژێر دهسهلاَتی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌و یاسایه رێك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه كه شه‌رعییه‌تی به سێ دهسهلاَته ناوبراوه‌كه داناوه‌و سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزیشه بۆ دابه‌شكردنی عێراق له رووی سوڵتهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆچوونی وایه كه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان دامه‌زراوه‌یه‌كی راوێژ پێكردن بێت نه‌ك دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردن و یاسا دانان و دادوه‌ری، به‌ڵكو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌وتوانێ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ستراتیژی بۆ پرسه سیاسی و ئابوورییه‌كانی دااهاتووی عێراق دابنێت.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ت ستراتیژییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و دهسهلاَتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت خۆی جێگر بۆخۆی دابنێت و له شوێنی ئه‌و كاره‌كان بهرِێوه ببات، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌مان دهسهلاَتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌بێت و هه‌مان ئیمتیازاتی ئه‌ویش ده‌بێت.
اصوات العراق
