سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: تا ئێستا دابه‌ش كردنی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند تا ئێستا دابه‌ش كردنی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌و له ئێستادا لایه‌نه‌كان له گفتوگۆدان بۆ دابه‌ش كردنی ئەو پۆستانە.
ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا دابه‌ش كردنی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ‌و ئاسایشی نیشتمانی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" بۆ دابه‌ش كردنی هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌رگری، ئاسایشی نیشتمانی لایه‌نه‌كان له وتوێژكردن به‌رده‌وامن\"".
له باره‌ی سه‌ردانی دادود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش بۆ عێراق، حوسێن وتی\"" به پێی زانیاری من ئۆغلۆ ته‌نیا سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات، هیچ به‌رنامه‌كیشی نییه بۆ سه‌ردانی كوردستان\""."
