بایدن هانی سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌دا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان
باڵیۆزی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هه‌نگاوێكی جیدی ده‌بێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌بوو بۆ عێراقییه‌كان كه توانیان حكومه‌تێكی بنكه فراوانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و ولاَته پێكبهێنن.
دوێنێ ئێواره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باڵیۆزی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جیمس جیفری دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ولاَتهكهی خۆشحاڵ و گه‌شبینه به پێكهێنانی حكومه‌تی نیشتمانی كه تێیدا هه‌موو كوتله‌و پێكهاته‌كان به‌شدارن، گوتیشی جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن له میانی هسردانییهكهی بۆ عێراق دووپاتی له سه‌ر گه‌شبینی ولاَتهكهی كردۆته‌وه به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداری كردنی ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاَته.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جیفری رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی بایدن له سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ عێراق تاوتوێكردنی شێوازی جێبه‌جێكردن و رایی كردنی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان به‌غداو واشنتۆن بوو، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه واشنتۆن به ته‌واوی پابه‌ند ده‌بێت به به‌نده‌كانی ناو رێككه‌وتنامه‌كه له ناویشیاندا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا له كۆتایی ئه‌مساڵ و هاوكاریكردنی له بواره سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان و راهێنانی به‌رده‌وامی سوپای عێراقی بۆ پاراستنی ولاَتهكهیان له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جیفری رایگه‌یاند بایدن ته‌واوی سه‌ركرده عێراقییه‌كان هانداوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی هاوبه‌ش كه هه‌موو لایه‌ك له سه‌ری بن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.
گوتیشی بایدن له میانی چاوپێكه‌وتنی به به‌رپرسانی عێراقی جه‌ختی له سه‌ر پشتگیرییه‌كانی واشنتۆن كردۆته‌وه بۆ هاوكاریكردنی عێراق له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَتی كوێت و رزگاركردنی ته‌واوه‌تی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
