كه‌ره‌بلا هه‌رِه‌شه‌ی به فیدرِاڵی كردن ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا هه‌رِه‌شه‌ی په‌نا بردنه به‌ر به فیدرِاڵ كردنی پارێزگاكه ده‌كات له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر برِی ده‌رماڵه‌ی پارێزگاكه له بودجه‌ی ساڵی 2011 زیاد نه‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا مه‌سیف جاسم خه‌تابی رایگه‌یاند بژاری فیدرِاڵی بۆته ئه‌گه‌رێكی چاوه‌رِوان كرا‌و، به‌هۆی ئه‌و كێشه‌و گرفته داراییانه‌ی كه‌ربه‌لا رووبه‌رِووی بۆته‌وه له میانی كه‌می ده‌رماڵه تایبه‌تی ئه‌و پارێزگایه له بودجه‌ی ساڵی 2011 كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 99 میلیۆن دیناری عێراقی، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به فیدرِاڵی كردنی كه‌ربه‌لا\" مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كییه به‌هۆیه‌وه كه‌ربه‌لا پێش ده‌كه‌وێت و خۆشگوزه‌ره‌انی بۆ دابین ده‌كرێت\"".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا خه‌تابی دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان له ژێر رۆشنایی ده‌ستووری عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، گوتیشی داوای به فیدرِاڵی كردنی پارێزگای كه‌ربه‌لا و هه‌ر پارێزگا‌و هه‌رێمێكی دیكه‌ی عێراقی پرسێكی ده‌ستوورییه‌و نامۆ نه‌نگی نییه بۆ عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، روونیشی كرده‌وه ده‌ستووری عێراق كه 8% ی گه‌لی عێراق پێداوه، به ئاسكرا پرسی فیدرِاڵی باس كردووه‌و ده‌قێكی تایبه‌تیشی بۆ داناوه، جگه له‌مه‌ش سیسته‌می به‌رِێوه‌بردنی ده‌وڵ‌تی ئیسلامی پێش سه‌دان ساڵ پشتی به سیسته‌می ویلایه‌ت و ئیماراتی به‌ستووه كه سیغه‌یه‌كی مێژووییه بۆ سیسته‌می فیدرِاڵی وه‌كو ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌مرِر له زۆربه‌ی ولاَتان پێرِه‌و ده‌كرێت.
خه‌تابی رایگه‌یاند پارێزگا‌و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا به توندی ره‌خنه له جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 21 ی، ساڵی 2008 ی، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی ئه‌و شاره له بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی 2011 ده‌گرێت و جگه له‌مه‌ش په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌ستوور و ئه‌و مافانه‌ی كه هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆی دیاری كردووه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه كه ماده‌ی 44 ی، ده‌ستوور به پێویستی ده‌زانێ و جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر سوودمه‌ندی پارێزگاكان له‌و سه‌رچاوه داراییانه‌ی هه‌یه، ئه‌مه له كلتێكدا كه‌ربه‌لا هیچ سوودێكی وه‌رنه‌گرتووه له داهاتی گه‌شت و سه‌ردانی كردنی سه‌ردانی كه‌ران بۆ شوێنه ئایینییه‌كان، به‌ڵكو تا ئێستا له‌وه‌ته‌ی ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 160 ملیار دیناری عێراقی قه‌رزاره به‌م پێیه‌ش به‌هۆی كه‌می ده‌رماڵه‌ی پێویست كاریگه‌رییه‌كه‌ی سلبی به سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌بێت.
شه‌ممه‌ی رابردوو پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا به توندی ره‌خنه‌یان له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانئوسامه نوجێفی گرت له میانی سه‌ردانییه‌كی بۆ ئه‌و شاره، هه‌روه‌كو نوجێفیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی زێده‌رِۆیی به سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كانی پارێزگاكان كردووه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز"
