په‌رله‌مانتارێك: سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت بۆ عێراق كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت بۆ عێراق كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسییه هه‌لواسراوه‌كانی نێوان كوێت و عێراق.
ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت بۆ عێراق نامه‌یه‌كی كراوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌لواسراوه‌كانی نێوان هه‌ر وڵاتی كوێت و عێراق، كه چه‌ندین ساڵه به هه‌لواسراوی و بێ چاره‌سه‌ركردن ماوه‌ته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌و سه‌ردانه جۆری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و كوێت ئاسایی ده‌كاته‌وه‌و بگره له زۆر ئاستی جیا جیاش به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پێكهێنانی ژماره‌یه‌ك لیژنه له نێوان هه‌ر دوو وڵات ئه‌وه ده‌رده‌خات به‌وه‌ی هه‌ر دوولا ئامانجیان چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یه كه چه‌ندین ساڵه به هه‌لواسراوی مانه‌ته‌وه\"".
له باره‌ی پرسی داگیركردنی وڵاتی كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه، وتی\"" كرده‌وه‌ی داگیركردنی كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه گه‌لانی عێراق لێی به‌رپرس نین، به‌ڵكو رژێمی پێشووی سه‌دام لێی به‌رپرسن، چونكه ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌ك بووه گه‌ڵانی عێراق په‌سه‌ندیان نییه‌و نه‌بووه\""."
