بایدن به سه‌ردانێكی چاوه‌رِوان نه‌كراو گه‌یشته به‌غدا
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی چاوه‌رِوان نه‌كراو له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گه‌یشته عێراق.
سه‌ردانییه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن بۆ عێراق به یه‌كه‌م سه‌ردانی ناوبراو دێت له دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی كه رۆژی 21 ی، كانوونی یه‌كه‌می رابردوو حكومه‌تی نوێ راگه‌یاندرا.
له باره‌ی سه‌ردانییه‌كه‌ی بایدن، سه‌رچاوه‌كان له حكومه‌تی عێراق رایانگه‌یاند بایدن له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له عێراق جگه له تاوتوێكردنی چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به حكومه‌تی نوێ و ئاڵوگۆرِكدرنی بیروبۆچوونه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌شدار بووه‌كانی حكومه‌ت بۆ قۆناخی داهاتوو و دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیرییه‌كانی ولاَته‌كه‌ی بۆ ته‌واوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق، بایده‌ن جه‌خت له سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ولاَته‌كه‌شی ده‌كاته‌وه كه برِاره له كۆتایی ئه‌مساڵ به پێی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غداو واشنتۆن به ته‌واوی عێراق به‌ى جێبێڵن.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی حكومه‌ت ئاماژه‌یان به‌وه‌دا بایدن له میانی له سه‌ردانییه‌كه‌یدا چاوی به هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی ده‌كه‌وێت و دوا پێشهات و رووداوه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی په‌یوه‌ند به عێراق و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌غداو واشنتۆنیش تاوتوێ ده‌كه‌ن، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ بایدن چاوی به سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی بكه‌وێت كه وابرِیاره دوای ته‌واو بوونی یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه و په‌سه‌ند كردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ناوبراو ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێیه له ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق و له سه‌ر پێشنیاری ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه دارِشتنی بۆ كراوه.
شاراوه نییه بایدن خاوه‌نی پرِۆژه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كانه له عێراق له نێوان هه‌ر یه‌ك له نوری مالیكی و ئه‌یاد عه‌للاوی به‌و پێیه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی دوو گه‌وره كوتله‌ی سیاسین له ناو په‌رله‌ماندا.
جێی ئاماژه پێكردنه سه‌ردانییه‌كه‌ی بایدن له كاتێكدایه كه سه‌رۆكی ولاَتانی عه‌ره‌بی و به‌شێك له به‌رپرسانی ولاَتانی دراوسێ ده‌ستیان به سه‌ردانییه‌كه‌ی گه‌رم و گورِ كردیه بۆ عێراق، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ر یه‌ك له‌و ولاَتانه ده‌یانه‌وێ دووباره ده‌ست به رۆڵی خۆیان بكه‌ونه‌وه له عێراق به تایبه‌ت دوای نزم بوونه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكاو نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و ولاَته له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ.
سه‌رچاوه: دار الحیاه
