لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌بێته هه‌لێك بۆ ده‌رچوونی عێراق له ژیر به‌ندی 7 ی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه لووتكه‌ی عه‌ره‌بی كه برِیاره له ئازاری ئه‌مساڵ له به‌غدای پایته‌خت به‌رِێوه‌بچێت، هه‌لێكی باش ده‌بێت بۆ ده‌رچوونی یه‌كجاره‌كی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی شاكر ده‌راجی دووپاتی كرده‌وه لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا له ئازاری ئه‌مساڵ به‌رِێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م ولاَتانی عه‌ره‌بیش ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه بۆ به‌شداریكردنیان له لووتكه‌كه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌موو رێوشوێنه تاییه‌ته‌كان بۆ به‌رِێوه‌چوونی لووتكه‌كه له رووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه گیراونه‌ته به‌ر.
ده‌راجی روونی كرده‌وه ئه‌و لووتكه‌یه ده‌بێته هه‌لێكی زێرِین بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به یه‌كجاره‌كی بێته ده‌ره‌وه به تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كوێت له میانی به‌شداریكردنی له لووتكه‌كه برِیار بدات له سه‌ر لێ‌خۆش بوونی عێراق له ته‌واوی ئه‌و به‌ندانه‌ی له وه‌ته‌ی ساڵی 1990 وه، به هۆی داگیركردنی كوێته‌وه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو به سه‌ر عێراق سه‌پێندراون، به‌تایبه‌ت ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه زۆره‌ی كه‌وتۆته سه‌ر عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و لووتكه‌یه ده‌بێته هه‌لێكی دیكه‌ی باش بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ و پێچانه‌وه‌ی سیاسه‌ته خراپه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو.
ناوبراو جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه میری كوێت به‌ڵێنی داوه وه‌كو یه‌كه‌مین سه‌ركرده ولاَتانی عه‌ره‌بی له لووتكه‌ی به‌غدا ئاماده بێت.
گوتیشی هه‌ردوو ولاَت له كاتی ئێستادا له هه‌وڵی جیدین بۆ كۆتایی پێهێنان به هه‌موو گرژییه‌كانی نێوانیان، له ناویشیاندا پاراستنی سنووری نێوان هه‌ردوو ولاَت و رێگه‌گرتن له هه‌موو دزه كردنێكی تیرۆریستان و چاودێری كردنی داواكراوه‌كان كه له‌لایه‌ن دادگاوه داوا كراون و په‌یوه‌ندیان به چالاكییه تیرۆریستیه‌كانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه برِیاره ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت ناسر ئه‌حمه‌د سوباح به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته به‌غداو له میانی سه‌ردانییه‌كه‌شی چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراقی بكه‌وێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت له‌گه‌ڵ شاندێكی پایه‌به‌رزی ولاَته‌كه‌ی دێته به‌غدا، هه‌روه‌ها له سه‌ردانییه‌كه‌یدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات به بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتیش ده‌كات.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز، وارع.
