راگه‌یاندنی باڵێكی جیابووه‌وه له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه
له چه‌ند رۆژی رابردوو جۆره جموجۆڵێكی سیاسی له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هاتۆته ئاراوه، پۆسته‌كانیش له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق سه‌ره‌كیترین هۆكاری دروست بوونی ئه‌و جموجۆڵه سیاسییانه‌ی ناو كوتله‌كه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ناو ئه‌لعێراقییه لاریان هه‌یه له كاندید كردنی هه‌ندێك له ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی ناو كوتله‌كه كه له ماوه‌ی داهاتوودا ده‌چنه ناو حكومه‌ت و پۆسته‌كان وه‌رده‌گرن.
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار توانی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بێنێت، به‌لاَم به‌هۆی یه‌كگرتنی هه‌ر یه‌ك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی، ئه‌لعێراقییه بووه دووه‌م كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان و به‌شداریشه لبه پێكهێنانی حكومه‌ت و چه‌ند پۆست و وه‌زاره‌تێكیش وه‌رده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌كانی سیاسییه‌كانی ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كوتله‌كه رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باڵێكی نوێ له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جیابوونه‌وه‌ی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه هه‌فته‌ی رابردوو جموجۆڵه سیاسیه‌كانی ناو ئه‌لعێراقییه له به‌یروت و به‌غدا گه‌رم و گورِییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینی بۆ پێكهێنانی باڵێكی جیابووه‌وه له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و باڵه جیابووه‌ی ئه‌لعێراقییه له 12 كه‌سایه‌تی دیاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ویفاق پێكدێت و به ناوی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی سپی به‌رهه‌ڵستكار ئه‌دای كاره‌كانی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ئه‌و كوتله نوێیه مافی خۆ كاندید كردنی ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان، روونیشی كرده‌وه حه‌سه‌ن عه‌لوی ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌و كوتله نوێیه‌و جه‌مال به‌تیخیش ده‌بێته سه‌رۆكی كوتله‌كه له ناو په‌رله‌مان و هه‌ر یه‌ك له عالییه نه‌سیف و كه‌ریمه جواری و ئه‌زهار شێخلی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه راسته‌وخۆ وه‌كو ئه‌ندامانی ئه‌و كوتله نوێیه خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه: النخیل
