سوێندخواردنی دوره‌ید كشموڵه له شوێنی په‌رله‌مانتاری كۆچ كردوو سامی شۆرِش بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند په‌رله‌مانی عێراق سوێندخواردنی دوره‌ید كشموڵه له شوێنی په‌رله‌مانتاری كۆچ كردوو سامی شۆرِش بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" جاسم شه‌نگاری وه‌ك كاندیدی سه‌رنه‌كه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستانله شوێنی په‌رله‌مانتاری پێشوو هۆشیار زێباری له سنوری بازنه‌ی پارێزگای موسڵ سوێندی یاسایی خوارد\"".
روونی كرده‌وه\"" به‌ڵام سوێندخواردنی دوره‌ید كه‌شموڵه له شوێنی په‌رله‌مانتاری كۆچ كردوو سامی شۆرِش بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا\"".
وتیشی\"" ده‌ست نیشان كردنی كاندیدێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو له شوێنی په‌رله‌مانتارێكی دیكه كه له یه‌ك پارێزگا نه‌بن پێویستی به برِیارێكی دادگای فیدراڵیه‌وه هه‌یه، بۆیه چاوه‌رِوان ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا دادگای فیدراڵی دوا برِیاری خۆی بدات\""."
