ئاڵوگۆرِ پێكردنی په‌رله‌مانتاران و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كورسی قه‌ره‌بووه‌كان
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆی ئه‌وه بلاَوبۆوه گوایه كوتله سیاسییه‌كان له رێگه‌ی سه‌فقه‌و په‌یوه‌ندییه تاكه كه‌سییه‌كان ده‌ستكاری ناوی كاندیده‌كانیان كردووه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له ناویشیاندا وه‌زاره‌ته سیادی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و دوای ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان دێن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه كرد كوتله سیاسییه‌كان به هه‌رجۆرێك بێت ئالوگۆرِیان به ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان كردووه كه پێشتر بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كاندید كرابوون، ئه‌مه‌شیان له سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌نده تاكه‌كه‌سی و سه‌فقه‌ی نێوانیان كردووه، بێئه‌وه‌ی ره‌چاوی لایه‌نی یاسایی و لێهاتوویی و شاره‌زایی و پسپۆری بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری توركمان له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌باس دووپاتی كرده‌وه كوتله سیاسییه‌كان یاریان به ناوی كاندیده‌كانیان كردووه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان، گوتیشی سه‌ره‌تا كوتله‌كان هه‌ندێك په‌رله‌مانتاریان ده‌ستنیشان كرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ده‌بێته به‌شان به‌لاَم دواتر خودی كوتله‌كان یاریان به ناوی ئه‌و كاندیدانه كردوو كه‌سانێكی دیكه‌یان له په‌رله‌مانتارن هه‌ڵبژارد، كه ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ده‌رچوون له‌و میكانیزمه جیدانه‌ی بۆ كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان دانرا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین و شیاوترین كه‌س پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها گرفتێكی دیكه‌شی دروست كردووه له زیاد كردنی ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌ر شارێك كه له‌و پارێزگایه ده‌نگی به ده‌ستهێناوه، به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی پارێزگایه‌ك زیاد ده‌كات له به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی پارێزگایه‌كی دیكه كه‌م ده‌كات و له بری ئه‌و په‌رله‌مانتاره وه‌زاره‌تێك وه‌رده‌گرێت و نا دادپه‌روه‌رییه‌ك دێته ئاراوه.
به‌یاتی روونی كرده‌وه یاسا رێگه به سه‌رۆكی كوتله ده‌دات په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كانی سه‌ر به كوتله‌كه‌ی ئاڵوگۆرِ پێبكات، به مه‌رجێك ئاڵوگۆرِپێكردنی كاندیده‌كان له سه‌ر حیسابی هیچ پارێزگایه‌ك نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به روونی له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 دا، هاتووه.
به‌یاتی گوتیشی ئه‌وه‌ی زیاتر بۆته مایه‌ی نادادپه‌روه‌رییه‌كه پرسی كورسییه قه‌ره‌بووه‌كانه و زیانه‌كه لێره به‌ر پارێزگاكان ده‌كه‌وێت.
له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوێجێفی برِیاریدا به راگرتنی ئاڵوگۆرِپێكردنی كاندیده‌كان و په‌رله‌مانتارن تا ئه‌و كاته‌ی دادگای فیدرِاڵی برِیاری خۆی له سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌دات و ئاڵوگۆرِ پێكدرنی په‌رله‌مانتاران له پارێزگا جیاجیاكان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
