بابه‌كر زێباری له پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا پۆسته ئه‌منییه‌كانی ولاَت له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌و وه‌زارته ئه‌منییه‌كانیان پرِنهكراوهنهتهوهو هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ پرِكردنهوهی ئه‌و وه‌زاره‌تانه، كه به‌بۆچوونی چاودێرانی بارودۆخی ولاَت مانه‌وه‌یان به به‌تاڵی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی له ولاَت دروست ده‌كات و كاریگه‌ری راسته‌وخۆشی ده‌بێت به سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری.
برِیاره پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دابه‌ش بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك وه‌زارته‌كانی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی ببێته به‌شی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی به‌رگریش ببێته به‌شی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، له‌و نێوه‌نده‌شدا لایه‌نی كوردی به جیدی داوای وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێكی ئه‌منی ده‌كات به‌و پێه‌ی سێیه‌مین كوتله‌ی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مانه‌و مافی خۆیه‌تی به‌شێكی پاراستنی دۆسییه‌ی ئه‌منی ولاَت له ئه‌ستۆ بگرێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان فه‌رهاد ره‌سول دووپاتی كرده‌وه كورد مافی خۆیه‌تی كه داوای وه‌رگرتنی یه‌كێك له پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌كو چوان به‌شداره له وه‌زاره‌ته سیادی و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێویستیشه به‌شدار بێت له پاراستنی دۆسییه‌ی ئه‌منی ولاَت.
ره‌سول ئاشكرای كرد سه‌رۆكی سوپا سالاری عێراق بابه‌كر زێباری له پۆسته‌كه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی كورد ده‌مێنێته‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كورد ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی هه‌یه له به‌رێوه‌بردنی دۆسییه‌ی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان بۆیه پێویسته به‌شێكی سه‌ره‌كیش بێت له پاراستنی دۆسییه‌ی ئه‌منی عێراق.
پێشتر په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان عادل به‌رواری رایگه‌یاند گۆرِینی سه‌رۆكی سوپا سالاری عێراق په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنی نێوان كوتله سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه.
به‌رواری جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه زێباری له پۆسته‌كه‌ی لا نابردرێت تا هه‌موو كوتله‌كان له سه‌ری رێكنه‌كه‌ون، گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه هاته پێش ئه‌و كات كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌و پێیه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستانی كۆده‌بێته‌وه‌و ئه‌و پرسه ده‌خاته روو .
سه‌رچاوه:وكاله الاخباریه للانباڕ
