زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران نایانه‌وێ ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی هه‌بێت
پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تی عێراقه تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ته‌واو كردنی یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ره‌ش نووسی یاساكه ته‌واو بووه‌و چاوه‌رِوان ده‌كرێت به‌ر له ته‌واوبوونی كانوونی دووه‌م بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی تێبینی جیاوازای كوتله‌كانه له سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌یه‌وێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه ته‌نیا ده‌سه‌لاَتێكی راوێژ بێت، له به‌رامبه‌ریشدا كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه به جیدی داوا ده‌كات ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی هه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نی كوردی پشتگیری له داواكه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌كات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و جیاوازییه‌ی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر ده‌سه‌لاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی شبر ئاشكرای كرد جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان په‌رله‌مانتارن سه‌باره‌ت به ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن، روونیشی كرده‌وه زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان جگه له ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژ پێكردن هیچ ده‌سه‌لاَتێكی جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌ری نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێ ئه‌نجوومه‌ن وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ و مۆدێرنه له سیسته‌می نوێی فه‌رمانرِوایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقی پێكبهێنرێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ستراتیژییه‌تی داهاتووی عێراق بخاته به‌ر دیدگا‌و تێرِوانین و شرۆڤه كردن، به‌لاَم مافی جێبه‌جێ كردنیانی نه‌بێت و ئه‌و ئه‌ركه بۆ حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران جێبهێڵێت، گوتیشی دواجار په‌رله‌مان ده‌توانێ ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه ئاخۆ ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان لایه‌نێكی جێبه‌جێكار ده‌بێت یاخود راوێژی.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه نوێیه له 20 ئه‌ندام پێكدێت كه بریتین له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و جێگره‌كانیان و وه‌زیره ئه‌منییه‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر برِیارێكیش كه له‌و ئه‌نجوومه‌ن ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر ستراتیژی بێت ده‌بێت 8% ی ده‌نگی ئه‌ندامان به ده‌ست بێنێ، ئه‌گه‌ر برِیاره‌كانیش ئاسایی بوون پێویستی به 50% ده‌نگی ئه‌ندامانه.
