كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پشتگری له كورد ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له پاراستنی دۆسییه‌ی ئه‌منی ولاَت
تا ئێستا پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان له نێوان كوتله سیاسییه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، هاوپه‌یمانی نیشتمانی نایه‌وێ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه فه‌لاح نه‌قیب كاندید بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له به‌رامبه‌ریشدا خۆی شێروان وائیلی وه‌كو به‌هێزترین كاندید ده‌ستنیشانكردووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له میانی یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له نێوان هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش داوای وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی نیشتمانی ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به جیدی پشتگیری له‌و داوایه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كات و وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منیش به مافێكی شه‌رعی ده‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌شدار بێت له یه‌كێك له پۆسته ئه‌منییه‌كانی ولاَت و بهرِێوهبردنی كاروباره ئه‌منییه‌كانی عێراق.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان فه‌رهاد ئه‌تروشی سه‌ر له نوێ دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوا ده‌كات به‌شدار بێت له بهرِێوهبردنی كاروباره ئه‌منییه‌كانی ولاَت ئه‌مه‌شی به مافێكی شه‌رعی و ده‌ستووری دایه قه‌ڵه‌م، گوتیشی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دژی ئه‌وه‌یه پۆسته ئه‌منییه‌كان ته‌نیا له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دابه‌ش بكرێت به‌ڵكو پێویسته كوردیش رۆڵی خۆی هه‌بێت له دۆسییه‌ی ئه‌منی عێراق.
له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌حمه‌د عه‌لوانی رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پشتگیری له داواكارییهكیه كورد ده‌كات بۆ به‌شداری پێكردنی له دۆسییه‌ی ئه‌منی و گێرِانی رۆڵی ئیجابی خۆی له پاراستنی ئاسایشی ولاَت.
به‌گوێره‌ی دانووستانه‌كانی پێشووتر هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رێككه‌وتن له سه‌ر دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش برِیاریاندا وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به كه‌سانی بێلایه‌ن بسپێردرێ.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی شه‌لاه ئاشكرای كرد سه‌رۆك وه‌زیران ناوی 7 كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاه‌رته ئه‌منییه‌كان ره‌تكردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه سه‌ر به حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بوونه كه خودی مالیكی سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه‌یه.
سه‌رچاوه: PNA
