پێكهاته‌كانی كه‌ركوك داوای پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی دیالۆگ ده‌كه‌ن له شاره‌كه
هه‌ر یه‌ك له پێكهاته‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمانی شاری كه‌ركوك داوای پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی دیالۆگ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی پرس و كێشه‌كانی شاره‌كه.
له میانی به‌رِێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كه له شاری كه‌ركوك به‌رِێوه‌چوو نوێنه‌رانی به‌شێك له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سه‌رۆكی عه‌شیره‌ته‌كانی شاره‌كه به پێویستیان زانی و داوای پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی دیالۆگیان له شاره‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه ته‌واوی پرسی و كێشه‌كانی شاری كه‌ركو له رێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ره‌وتی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك ئه‌حمه‌د عوبێدی رایگه‌یاند كۆنگره‌كه‌یان به جیدی هه‌وڵ ده‌دات زه‌مینه‌یه‌كی له بار برِه‌خسێنێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و پرس و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كه‌ركوكه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشت به دیالۆگ و ته‌واوفوقی نێوان پێكهاته جیاجیاكان ده‌به‌ستن، روونیشی كرده‌وه ئه‌وان هه‌موو پێكهاته به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌كه به پێویستی ده‌زانن و داواش ده‌كه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی پێكبهێنرێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتی راوسته‌وخۆ بكرێ، گوتیشی هه‌موو لایه‌ك رازین له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ببێته مه‌رجه‌عێك تێیدا كێشه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌رییان بۆ بكرێت.
عوبێدی جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی و دابه‌شكردنی پۆست و ده‌سه‌لاَته‌كانی شاره‌كه له نێوان پێكهاته جیاجیاكان باشترین ده‌روازه‌یه بۆ كۆتایی پێهێنان به كێشه‌و ناكۆكییه‌كان، عوبێدی پێداگری له سه‌ر هه‌ڵوێستی پێكهاته‌كان كرده‌وه كه هه‌موو لایه‌كیان دژی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كین له كێشه‌و پرسه‌كانی ناو كه‌ركوك به‌و پێیه‌ی كه‌ركوك پرسێكی عێراقییه ته‌نیا له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانیشه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌موو به‌شدار بووان ده‌خوازن سه‌رژمێری شاره‌كه ئه‌نجام بدرێت به تایبه‌ت دوای لابردنی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌كه.
له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی كلدان له هه‌ردوو شاری كه‌ركوك و سلێمانی لویس ساكا كۆنگره‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی له نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كاتی كه‌ركوك، به پێویستیشی زانی له رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی و په‌روه‌رده‌یی خیتابێكی ئایینی ئه‌رێنی و میانرِه‌و له شاره‌كه پێرِه‌و بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گیانی دووربه‌ركی و ململانێ كۆتایی پێبێت.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
