هاوپه‌یمانی كوردستانی له شوێنی زێباری و شۆرش دوو كاندیدی دیكه ده‌ستنیشان ده‌كات
كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له هۆشیار زێباری و سامی شۆرش، دوو كاندیدی دیكه ده‌ستنیشان ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنره‌انی عێراق موئه‌یه‌د ته‌یب ئاشكرای كرد، كوتله‌كه‌ی دوو كاندیدی دیكه‌ی بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه هۆشیار زێباری كه به‌هۆی پۆسته‌كه‌یه‌وه كورسییه‌كه‌ی به‌تاڵ ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پرِكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی سامی شۆرش كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆچیی دوایی كرد، دوو كاندیدی دیكه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
ته‌یب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ردوو كورسییه‌كه پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه له ناو هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارتی هه‌ر یه‌ك له مه‌هدی هه‌ركی و عه‌دنان كه‌ركوكی ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دوو كورسیه‌كه پرِ بكه‌نه‌وه، گوتیشی تا ئێستا پارتی و هاوپه‌یمانی كوردستانی چاوه‌رِوانی وه‌لاَمی دادگای فیدرِاڵین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به‌و دوو كاندیده بدات دوو كورسییه به‌تاڵه‌كه پرِبكه‌نه‌وه.
پێشتر كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێگه‌ی به‌وه‌دا گۆرِین و شوێن گرتنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كاندا به مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی كاندیده‌كه ده‌گرێته‌وه كاندیدی هه‌مان لیست بێت.
ته‌یب روونی كرده‌وه ئه‌و برِیاره‌ی دادگای ده‌ستووری له‌لایه‌ن هه‌ندێك كوتله‌وه نارِه‌زایی و لاری لێكه‌وته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوایان پێشكه‌ش به دادگای فیدرِاڵی كردووه، بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان چاوه‌رِوانی وه‌لاَمی كۆتایی دادگای فیدرِاڵییه تا ئه‌و كات كاندیده نوێیه‌كانی پێشكه‌ش ناكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شوان محه‌مه‌د ئاشكرایكرد هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی 4 لێژنه‌و جێگری سه‌رۆكی 4 لێژنه‌ی دیكه‌و برِیارده‌ری 4 لێژنه‌ی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده روونی كرده‌وه هاوپه‌یمانی كوردستانی سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی یاسایی ده‌كات و موحسین سه‌عدون سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لێژنه‌یه ده‌كات، لێژنه‌ی كار‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان ڤیان ده‌خیل سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و لێژنه‌ی رۆشنبیری له‌لایه‌ن یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و تا ئێستاش لێژنه‌ی مافی مرۆڤ كه بۆته پشكی پشكی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
جێی باسه خولی ئێستای 26 لێژنه هه‌یه و تا ئێستاش دوو لێژنه‌ی یاسایی و دارایی به كاتی پێكهێنراون.
سه‌رچاوه: صوت العراق ، النخیل
