بۆ به‌شداری پێكردنیان له وه‌زاره‌ته‌كان، ئافره‌تان 140 ئیمزای په‌رله‌مانتاران كۆده‌كه‌نه‌وه
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات لێژنه‌ی ئافره‌تانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 140 ئیمزای په‌رله‌مانتارانیان كۆكردۆته‌وه به مه‌به‌ستی پشتگیری كردنی ئافره‌تان له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان لانه محه‌مه‌د رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی ئافره‌تانی ناو په‌رله‌مان پێداگری ده‌كه‌ن له به‌شداری پێكدرنی ئافره‌تان له پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش به مافێكی ده‌ستووری ده‌زانن و هه‌موو دوور خستنه‌وه‌یه‌كی ئافره‌تانیش له پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان به پێشێلكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن، گوتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و به ده‌ستهێنانی پشتگیری زیاتر تا ئێستا له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستیان پێكردووه 140 ئیمزای په‌رله‌مانتارانیان كۆكردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵپشتییه‌كی دیكه له پاڵ پاڵشتییه‌كانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی لایه‌ن و پارته سیاسییه‌كان، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان بۆ وه‌رگرتن و به ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان له وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت پشت به برِگه‌كانی 14 و 16 و 20 ی، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌به‌ستن، روونیشی كرده‌وه له ناوه‌رِاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كوتله‌ی ئافره‌تانی په‌رله‌مان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستێت و به فه‌رمی داوا له كوتله سیاسییه‌كان ده‌كات ئافره‌تان به‌شدار پێبكه‌ن له وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان.
پێشتریش په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان نه‌سرین ئه‌نوه‌ر ره‌شید رایگه‌یاند ئه‌وان سێ نامه‌ی جیاجیان ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌كله سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری به ئافره‌تان بكه‌ن له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا.
سه‌رچاوه: الوكاله الاخباریه للانباء
