ئه‌مرِۆ عه‌مر مو‌سا له په‌رله‌مانی عێراق وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات
ئه‌مرِۆ شه‌ممه ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیشه‌وه وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند ئه‌مرِۆ شه‌ممه ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یشی چاوی به هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی ده‌كه‌وێت، سه‌رچاوه‌كان روونیشیان كرده‌وه مو‌سا له یه‌كه‌م ئه‌ركیدا له دانیشتنی ئه‌مرِۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌رده‌م ته‌واوی پێكهاته جیاجیكانی عێراق وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و پشتگیری كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ سه‌ركه‌وتنی عێراق دووپات ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت بونیاد نانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و كۆمكاری عه‌ره‌بی و پێدانی رۆڵی زیاتر به عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رِێته‌وه سه‌ر ئاستی ئاسایی خۆی.
سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیشیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كۆمكاری عه‌ره‌بی به جیدی كار ده‌كات بۆ هێوركردنه‌وه‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی عێراق به‌و پێیه‌ی ئاسایشی عێراق كاردانه‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ده‌بێت به سه‌ر ئاسایشی ولاَتانی دراوسێ و ولاَتانی عه‌ره‌بی، سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌شكرد مو‌سا له بارودۆخی ئێستای ئه‌منی عێراق رازییه، بۆیه به پێویستی ده‌زانێ لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا له مانگی ئازار له به‌رِێوه‌بچێت و پاڵنه‌رێكی ئیجابی بێت بۆ ئه‌وه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی باڵیۆزخانه‌ی خۆیان له عێراق بكه‌نه‌وه‌و له ژێر برِیاره‌كانی لووتكه‌ی \"سرت\"" سه‌رمایه‌گوزاریشیان له عێراق بخه‌نه كار .
مو‌سا له میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ جگه له چاوپێكه‌وتنی به به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری چاوی به سه‌رۆكی كوتله‌كان له ناویشیاندا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌ممار حه‌كیم و سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌رۆكه‌كانی تائیفه مه‌سیحییه‌كان و چه‌ند لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌وێت."
