له‌ڕێگه‌ی كڕینی پێداویستی سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا، حكومه‌تی عێراق سوپاكه‌ی پرِ چه‌ك ده‌كاتله‌ڕێگه‌ی كڕینی پێداویستی سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا، حكومه‌تی عێراق سوپاكه‌ی پرِ چه‌ك ده‌كات
بۆ به‌هێزكردنی سوپاكه‌ی، حكومه‌تی عێراق به جیدی له هه‌وڵی مۆركردنی چه‌ند رێككه‌وتنامه‌یه‌كه بۆ كرِینی چه‌ك و پێداویستی و كه‌ڵ و په‌لی سه‌ربازی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت رێككه‌وتنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به گوژمه‌ی 13 ملیار دۆلار مۆركرد، بۆ كرِینی ژماره‌یه‌ك زرێپۆش و تانك و فرِۆكه‌ی شه‌رِكه‌رو چه‌ند كه‌شتییه‌كی شه‌رِكه‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی مه‌شق پێدانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ژه‌نه‌رِاڵ مایكل باربیرۆ رایگه‌یاند رێككه‌وتنامه‌كه‌ی نێوان به‌غداو واشنتۆن بۆ گرنگییه‌كی زۆری ده‌بێت بۆ به‌هێزكردن و دروستكردنه‌وه‌ی ژێرخانێكی تۆكمه‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌و ولاَـه كه ده‌توانێ له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ئه‌مساڵ پشت به توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆی ببه‌ستێ بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رو رووداوێكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، روونیشی كرده‌وه رێككه‌وتنامه‌كه كرِینی چه‌ند فرِۆكه‌یه‌كی ئێف 16 و چه‌ند هه‌لیكۆپته‌ریكی شه‌رِكه‌رو ژماره‌یه‌ك زرێپۆشی جۆری M1 ئابرامز له خۆ ده‌گرێت، گوتیشی له كاتی ئێستا توانراوه سێ هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ركه‌رو 40 زرێپۆش له كۆی 140 زرێپۆش راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكرێت، گوتی رێككه‌وتنامه‌كه كرِینی چه‌ند تۆپێكی دوورهاوێژ و چه‌ند پارچه چه‌كێكی دیكه‌ی هه‌ر دوو جۆری M16 و M4 و چه‌ند تانكێكی له خۆ ده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا جگه له كرِینی ئه‌و كه‌ل و په‌ل و پێداویستییه سه‌ربازییانه گرێبه‌سته‌كه چاككردنه‌وه‌و پاراستنی چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی سوپای عێراقیش له خۆ ده‌گرێت.
له‌لای خۆیه‌وه به‌رپرسێكی عێراقی فه‌ریق روكن ره‌عد حه‌مدانی رێككه‌وتنامه‌و گرێبه‌سته‌كانی نێوان به‌غداو واشنتۆن بۆ كرِینی چه‌ك پشت به چه‌ند هۆكارێكی بنه‌رِه‌تی ده‌به‌ستێت كه گرنگترینیان دروستكردنی برِوایه‌كی پته‌وی سه‌ربازییه بۆ هێزه‌كانی عێراقی كه پێویسته بۆ پاراستنی ولاَته‌كه‌یان پرِ چه‌ك بكرێن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه ده‌توانرێ ئاستی زانستی و هونه‌ری هێزه‌كانی سوپای عێراقی به‌رز بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هۆیه‌كیش ده‌بێت بۆ توانای سوپای عێراقی كه ئایا تا چه‌ند توانای وه‌رگرتنی ئه‌و چه‌كانه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له سوپای عێراقی باس له‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌ت بۆ به‌هێزكردنی سوپاكه‌ی ته‌نیا پشت به ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نابه‌ستێ به‌ڵكو له هه‌وڵدایه چه‌ند گرێبه‌ست و رێككه‌وتنامه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له فه‌رِه‌نساو به‌ریتانیاو چه‌ند ولاَتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی مۆر بكات.
له سه‌رێكی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی به بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوو تێیدا به پێویستی ده‌زانێ عێراق گرنگی به پرِچه‌ككردنی سوپاكه‌ی بدات ئه‌مه‌شی به ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی و گه‌وره له قه‌ڵه‌مداوه.
روونیشی كردۆته‌وه عێراق له كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌روه‌ری ته‌واوی بۆ ده‌گه‌رِێته‌وه به كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌و ولاَته، بۆیه بۆ پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی پێویستی به سوپایه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رووبه‌رِوو و به‌ره‌نگاری هه‌ر ئه‌گه‌رو مه‌ترسییه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ببێته‌وه، نوجێفی له به‌یانه‌كه‌یدا جه‌خت له سه ر بێلایه‌نی سوپا ده‌كاته‌وه بێئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت بكرێت كه بێلایه‌نی سوپا ده‌توانێ عێراق به‌هێزتر بكات.
سه‌رچاوه: وكاله الانبا‌ء العراقی، اێوات العراق
