سێ پرسی هه‌ڵواسراو له به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسته ستراتیژییه‌كان هه‌یه
تا ئێستا به‌هۆی جیاوازی بۆچوونی كوتله‌كان له سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كانی، نه‌توانراوه ئه‌نجوومه‌نی بالاَی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان پێكبهێنرێت و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه یاسای تایبه‌تی بۆ ده‌ربچێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیادا په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كازم شه‌مه‌ری ئاشكرای كرد سێ پرسی هه‌ڵواسراو هه‌یه له به‌رده‌م كوتله‌كان كه بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێكهێنالنی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان.
شه‌مه‌ری روونی كرده‌وه هه‌ر یه‌ك له پرسه‌كانی میكانیزمی ده‌نگدان و په‌سه‌ند كردنی برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن و سروشتی برِیاره‌كان و هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بوونه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه میكانیزمی ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن كه پێویسته له‌لایه‌ن هه‌ر 20 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكرێت له سه‌رووی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌ندایه.
به‌پێی رێككه‌وتنی كوتله سیاسییه‌كان ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واوی جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان پێكدێت و به‌م پێه‌ش برِیاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌ن به سه‌ر دوو به‌ش دابه‌ش ده‌بن كه هه‌ریه‌ك له برِیاره ستراتیژی و برِیاره ئاساییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
شه‌مه‌ری رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن هه‌مان ئیمتیازات و پێگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن خۆی ده‌توانێ جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێ، هه‌روه‌كو ده‌سه‌لاَتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ر به‌رپرسێكی بالاَ بانگهێشت بكات بۆ به‌شداریكردن كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له ناویشیاندا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی دادگای فیدرِاڵی و وه‌زیره‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كانی سوپا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌خوازێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری مافی ده‌نگدانی هه‌بێت له سه‌ر برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن، به‌لاَم له به‌رامبه‌ردا ئه‌لعێراقییه پێێه‌وانه نایه‌وێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ده‌نگ له سه‌ر برِیاره‌كان بدات به‌ڵكو ته‌نیا مافی به‌شداری كردن و گفتوگۆكردنی هه‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كان.
گوتیشی جیاوازی سێیه‌می هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به پێویستی ده‌زانێ جێگر ئه‌ندامی ئه‌و بێت، به‌لاَم به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی كوتله سیاسییه‌كان سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رپشكه له دانان و هه‌ڵبژاردنی جێگره‌كه‌ی بێئه‌وه‌ی جێگره‌كه‌ی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێت كه له ناو رێككه‌وتنه‌كه نییه، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌موو ئه‌و پرسه هه‌ڵواسراوانه كۆتاییان بێت و به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی نیشتمانی له سه‌رووی خواستی كوتله‌كان دابنرێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاتی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حسێن سافی دووپاتی كرده‌وه ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كسان و هاوتا نییه به ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه یه‌كسان كردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان به ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد هه‌فته‌ی داهاتوو ره‌ش نووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان بگاته په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، گوتیشی تا ئێستا پرۆژه‌كه ته‌واو نه‌بووه هه‌رچه‌نده كوتله‌كان له سه‌ر زۆربه‌ی برِگه‌كانی رێككه‌وتوون.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز، النخیل
