بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته به‌غدا
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت، سه‌ردانییه‌كه‌شی به یه‌كمین سه‌ردانی دێت بۆ ولاَتانی عه‌ره‌بی له وه‌ته‌ی ده‌ست به كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌لڕَ گه‌یشتنیشی له‌لایه‌ن به‌رپرسان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری پێشوازی لێكرا، سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانییه‌كه‌ی ساڵحی بۆ عێراق كاراكردنی دۆسییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێیه، به تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو ولاَته‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند له گرنگترین ئه‌و پرسانه‌ی هه‌ر یه‌ك له زێباری و ساڵحی تاوتوێی ده‌كه‌ن پرسی ئاو و دۆسییه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كانی شه‌رِی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو ولاَت و گیراوه‌كان و كێشه‌و سنوور و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یه كه تا ئێستا له نیوان هه‌ردوولا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش ساڵحی ئه‌و سه‌ردانییه‌ی به هه‌ڵ ده‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت و گومانانه ره‌تبكاته‌وه كه هه‌ندێك لایه‌نی عێراق و به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و تێكدانی باری ئه‌منی عێراق، له میانی پشتگیری كردنی تاران له گرووپه توندرِۆكانی ناو عێراق.
جێی باسه پێش كۆتایی هاتنی ساڵی 2010 سه‌رۆكی ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولاَته‌كه‌ی مه‌نوچه‌هر موتته‌كی له پۆسته‌كه‌ی لابردوو له شوێنی ئه‌و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی دانا، لابردنی موتته‌كی به یه‌كێك له رووداوه چاوه‌رِوان نه‌كراوه‌كانی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئێران هاته هه‌ژمار كردن به تایبه‌ت كه موتته‌كی یه‌كێك بوو له رۆَلگێره سه‌ره‌كییه‌كانی كاروباره سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
