كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه: كورد رۆڵێكی كارای هه‌یه له به‌غدا
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دووپات له سه‌ر رۆڵی كورد له عێراقی نوێ ده‌كاته‌وه‌و به به‌شێكی سه‌ره‌كیشی داده‌نێ له برِیار به‌ده‌سته‌كانی حكومه‌تی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر موللا دووپاتی كرده‌وه كورد به‌شێكی دانه‌برِواه له برِیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق كه له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی پێكهێنراوه.
سه‌باره‌ت به‌و قسه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه له یه‌ك نزك بوونه‌وه‌ی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمه كوردستان و یاخود له سه‌ر رۆڵی كارای لایه‌نی كوردییه له حكومه‌تی عێراقی و بریاره‌كانی ئه‌و حكومه‌ت، موللا دووپاتی كرده‌وه له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنامه سیاسییه‌كان بووه كه له چوار چێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كوتله‌كان له سه‌ری رێككه‌وتوون، بۆیه له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو كوتله‌یه نابێته مایه‌ی په‌راوێز خستن و به‌لاوه‌نانی رۆڵی لایه‌نی كوردی له برِیاره ستراتیژی و نا ستراتیژییه‌كانی حكومه‌تی عێراق، به‌ڵكو هه‌موو لایه‌ك باوه‌رِیان وایه كورد رۆڵێكی كارا‌و كاریگه‌ری هه‌یه له ده‌ركردنی برِیاره‌كان له به‌غدا.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان به جیدی كار ده‌كه‌ن له پێناو ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی نه‌ك هه‌ر ته‌نیا به‌شداری كردن بێت له حكومه‌ت، هه‌روه‌كو پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه بزانن جیاوازی هه‌یه له نێوان به‌شداری كردن له حكومه‌ت و به‌شداریكردن له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی كه هی دووهه‌میان راسته‌قینه‌تره چونكه هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان ده‌توان به‌شدار بن له ده‌ركردنی برِیاره نیشتمانییه‌كان.
پێشتر به‌هۆی له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد نیگه‌رانی خۆیان ده‌برِی و بۆچوونیان وابوو له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌كه له سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد‌و لایه‌نی كوردی ده‌بێت له حكومه‌تی عێراق.
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط
