بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان، عێراق و ئورده‌ن لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكدێنن
به مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئورده‌ن لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئورده‌ن رێككه‌وتوون له سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی دووقۆڵی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به كێشه‌و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان له ناویشیاندا هه‌ر یه‌ك له پرسه‌كانی تایبه‌ت به تاوتوێكردنی میكانیزمی پێشخستن و ئاماده‌كردنی ئورده‌ن له بواری نه‌وت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو جه‌ختیان كردۆته‌وه له سه‌ر دامه‌زراندنی هێڵی نه‌وتی جێگیر بۆ ره‌وانه‌كردنی نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ پالاَوگه‌كانی زه‌رقای ئورده‌نی.
ده‌باغ رونیشی كرده‌وه ئه‌ركی لێژنه هاوبه‌شه چه‌ند ته‌وه‌رو پرسێكی دیكه‌ی هه‌ڵواسراو ده‌گرێته‌وه، له‌وانه كارئاسانیكردن بۆ سه‌ردانی عێراقییه‌كان بۆ ناو ئورده‌ن و گۆرِینه‌وه‌ی گیراو و زیندانییه‌كان، هه‌روه‌ها به دواداچوونی دۆسییه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق.
ده‌باغ باسی له‌وه‌شكرد له ماوه‌ی داهاتوودا عێراق به جیدی كار ده‌كات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئورده‌ن به نه‌وت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ی بۆرِییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت عێراق نه‌وت بۆ پالاَوگه‌كانی زه‌رقای ئورده‌نی ره‌وانه ده‌كات، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه ركرده‌وه سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئورده‌ن بۆ عێراق په‌یامێكی ئیجابی بوو له ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ.
له‌لای خۆیه‌وه وته‌بێژ به ناوی حكومه‌تی ئورده‌ن ئه‌یمه‌ن سه‌ده‌فی رایگه‌یاند سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ولاَته‌كه‌ی به‌ڵگه‌یه روونه له سه‌ر پێداگیری ئورده‌ن بۆ پیشخستنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و پێرۆزكردنی حكومه‌تی نوێ.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێكهێنانی لێژنه دوو قۆڵییه‌كه یۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَت ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابیان ده‌بێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتوویان، دووپاتیشی كرده‌وه هه‌ردوو ولاَت له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان و جێبه‌جێكردنی برِیارو راسپارده‌كانی لێژنه هاوبه‌شه‌كه رێككه‌وتوون.
جێی باسه دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئورده‌ن سه‌میر زه‌ید ئه‌لریفاعی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێدا، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیشیان هه‌ردوولا برِیاریاندا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی دوو قۆڵی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان، ریفاعی به مالیكی راگه‌یاندووه شا عه‌بدوڵلاَی شای ئورده‌ن دووپاتی كردۆته‌وه له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی كه برِیاره له ئازاری ئه‌مساڵ له به‌غدای پایته‌ختی عێراق یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بێت به‌شداری ده‌كات.
سه‌رچاوه: المواطن نیوز
