پێشبینی ده‌كرێت مالیكی زیاتر له وه‌زاره‌تێك بداته ئافره‌تان
گولاَن- ع. ا
بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی ئافره‌تان له وه‌رنه‌گرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كۆتایی پێبێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی له هه‌وڵی ئه‌وه‌یه دوو وه‌زاره‌ت به ئافره‌تان بدات.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی جومعه عه‌توانی پێشبینی كرد مالیكی له پشكی وه‌زاره‌ته‌كانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی بداته ئافره‌تان و كۆتایی به نارِه‌زاییه‌كانیان بێنێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا عه‌توانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پرسی پێدانی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان به ئافره‌تان كه به ته‌واوه‌تی له كابینه‌ی نوێ‌دا بێبه‌ش كراون، هیچ نوێكاری و پێشكه‌وتنێكی به‌خۆوه نه‌دیوه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌و چاوپێكه‌وتنی نێوان كوتله سیاسییه‌كان هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی داوایشی له كوتله‌كان كردووه چه‌ند كاندیدێكی ئافره‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن، عتوانی به دووریشی نه‌زانی مالیكی له چه‌ند رۆژی داهاتوو وه‌زاره‌تێك یاخود چه‌ند وه‌زاره‌تێك له پشكی وه‌زاره‌ته‌كانی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی بداته ئافره‌تان.
روونیشی كرده‌وه مالیكی داوای له ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان كردووه كاندیده ئافره‌ته‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌یان له سه‌ر بكرێت به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی ناوه‌كانیان.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندام كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئالا تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كوتله‌كه‌ی جگه له وه‌زاره‌تی ئافره‌تان تاوتوێی ناوی هیچ كاندیدێكی دیكه‌ی ئافره‌تانی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێك پرِ بكاته‌وه، گوتیشی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێنج وه‌زاره‌تی به‌ركردووه و له كاتی ئێستادا زۆربه‌یان پرِ كراونه‌ته‌وه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كوتله‌ی ئافره‌تان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چاوه‌رِوانی كوتله‌كانی دیكه ده‌كات كه وه‌زاره‌تیان زۆر به‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له وه‌زاره‌تێك بده‌نه ئافره‌تان.
سه‌رچاوه: المواطن نیوز
